بەرپرسێکی یەکێتی وەڵامی کەماڵ کەرکوکی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌لێدوانیكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگەیانبوو “ده‌بێت كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردی كه‌ركوك، بكرێته‌ پارێزگار واته‌ نابێت نه‌ یه‌كێتی و نه‌ پارتیش بێت”،لە وەڵامی ئەو بەرپرسەی پارتی ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی  ڕایگه‌یاند، “دیاره‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكرات به‌نیشتیمانپه‌روه‌ر نازانێت، بۆیه‌ پێمانوایه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌خۆیه‌وه‌ كردوه‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیشی‌ بۆ قسه‌كه‌ی نییه‌”.
ڕاشیگەیاند، كه‌مال كه‌ركوكی پیاوێكه‌، قسه‌كانی هیچ گرنگیه‌كیان له‌سه‌رناكرێت و هه‌میشه‌ له‌خۆیه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات.

 

سەرچاوە :تۆڕی هەواڵی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.