سه‌رنجێكی یاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.

لەلایەن ستاندار Posted on 523 جار بینراوە

كاروان نجات

به‌پێی ماده‌ی(117)ی ده‌ستوری عێراق دان ده‌نێ هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵدایه‌، وه‌به‌گوێره‌ی ماده‌ی (13)ی ده‌ستور بڕگه‌ی دووه‌م، نابێ هیچ یاسایه‌ك ده‌رچێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بێت.

ثانياً ـ لايجوز سن قانون يتعارض مع هذا الدستور، ويُعد باطلاً كل نص يرد في دساتير الاقاليم أو اي نص قــانوني آخــر يتعارض معه.

تا ئێستا كوردستان ده‌ستوری نیه‌، ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ده‌ستوری عێراق به‌گوێره‌ی ماده‌ی(69) بڕگه‌ی یه‌كه‌م، مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك به‌یاسای تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ( قانون احكام الترشح لمنصب رئيس الجمهورية رقم (8) لسنة 2012، به‌گوێره‌ی ماده‌ی(1)ی بڕگه‌ی(4)ی هه‌مان یاسا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێ به‌لای كه‌مه‌وه‌ شه‌هاده‌ی به‌كه‌لۆریۆسی هه‌بێت له‌یه‌كێك له‌جامیعه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان، كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی دانی پیا نابێ.

كه‌واته‌ پپێشناری لابردنی شه‌هاد بۆ سه‌رۆك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ناده‌ستوری بوو، بێگومان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش نایاسایی ده‌كا چونكه‌( مابني على باطل فهو باطل)، مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ناده‌ستوریه‌و پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی(1)ی ده‌ستوری عێراقه‌، چونكه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ سیسته‌می حكومڕانی له‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكایه‌تی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.