شۆك -كەسێك لە هەولێر ئازاد كرا پێشتر تۆمەتێکی زۆر گەورەی ئاراستە کرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر

بە پیی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هەولیر   (ڕێبوار ووریا) ئازاد كرا ، ناوبراو ئەو كەسە بوو كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لە تەموزی ساڵی ٢٠١٦ لە بەردەم كەنالی ڕووداو دەستگیر كرا ، ئەوكاتی هێنرایە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و دانی بە تاوانەكەی هێنا،  وتیشی نا كە چەند سەركردەو كادیری كۆمەلی ئیسلامی لە پشت ئەو كردەوە بووینەو هانیان داوە ، بۆیەش دوو کادیری ئەو حیزبە ماوەیەک دەستگیرکران.  لەدوای ئەویش چەندین سەرکردایەتی دیاری حزبی و ئیداری دەسەڵات داكۆكیان لەوە كرد كە كۆمەلی ئیسلامی لە پشت ئەوكارە تیرۆریستیە ، بەلام هەر ئەوكاتی زۆرێک چاودێران پێیان وابوو ئەوە سیناریۆیەو نەتەقینەوەیەو نەكەسیشی لەپشتە،  بەلكو لەو زنجیرە فشارانەیە دژی حزب ولایەن وكەسانی ئۆپۆزسیۆن، ئەوكاتیش ڕای زۆربەی چاودیران و دادوەرو پاریزەرەكان ئەوەبوو كە هەردوو كادیری دەسگیرکراوی كۆمەل بێتاوانن هەتا  رێبواریش بێتاوانە و بێكەسە ، سەرچاوە ئەمنیەکە وتیشی ئەمرۆ پێنج شەممە  دوانی نێوەرۆ ئازاد كراوە بەو مەرجەی ئەو باسانە بۆ هیچ كەناڵێك باس نەكات. جێی باسە تاکو ئێستا بە فەرمی دەزگا ئەمنیەکان هیچ زانیاریەکیان بڵاونەکردۆتەوە بەشێوەیەکی فەرمی کە وردەکاری هۆکاری ئازادکردنەکەی بخەنەڕوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.