هەڵوێستی مەسعود بارزانی لەسەر یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر

لیوا سالار جەباری،سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی وەزارەتی پێشمەرگە،هەڵوێستی مەسعود بارزانی لەسەر  یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە ئاشکرادەکات،

لیوا سالار جەباری،بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، كاركردن بۆ یەكخستنی ھێزی ٧٠ و ٨٠ بەردەوامی ھەیە و سەرۆك بارزانی مكوڕە لەسەر ئەوەی ئەو ھێزانە یەك بگرنەوە، چونكە بیرۆكەی یەكگرتنەوەی ئەو ھێزانە ھی سەرۆك بارزانی بووە و یەكەم كەسیش بووە ئەو داوایەی كردووە.

سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها باسی لەوەش كرد، كاری بەردەوام بۆ یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە دەكرێت و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانییش ھێزی پێشمەرگە دەبێتە ھێزێكی یەكگرتووی نیشتیمانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.