ستاندەر
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان له رونكردنهویهكدا رایگهیاندووه، سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بوونی کاندیدێکی کۆمەڵ یان کاندیدی هاوبەش لەگەڵ چەند هێزێکی سیاسیی، ڕایدەگەیەنین ڕاستە گفتوگۆی نافەرمیی و ڕاگۆڕینەوە هەبووە لەگەڵ هەندێ لە فراکسیۆنەکانی هاوڕێمان، بەڵام نەبووەتە بڕیاری فەرمیی و یەکلانەبووەتەوە و تەنها قسە و باسی ئاسایی بوون،لە رونکردنەوەکەیدا ڕاشیگەیاندووە،رایگهیاند، تا ئێستاش هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنهكهیان بۆ پرسێکی لەوجۆرە، سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ فراکسیۆن و ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، هیچ بڕیارێکی نەداوە.ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە وابڵاوکرایەوە کە سۆران عومەر کاندیدی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.