پەرلەمانتارێکی پێشوی گۆڕان:هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان تاکتیکێکی پارتییە

لەلایەن ستاندار Posted on 210 جار بینراوە

ستاندەر

ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی پێشوی گۆڕان ،ڕایدەگەیەنێت، بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی هەرێم لە ژێر چاودێری هیچ دامەزراوەیەکدا نییە وە بە هەمان شێوە ئێستا ئەو کاراکردنەوەیە، کاراکردنەوەی ئەو یاساییە، تەنها مەسەلەی هەڵبژاردنە کە لە پەرلەمان گۆڕانی بەسەردا هاتووە کە تاکتیکێکی پارتیە، بێگومان مەسەلەی سیستمی سیاسی یەکلا نەکراوەتەوە، ئەمە مێژوویەکە دووبارە دەبێتەوە تەنها مەسعود بارزانی گۆڕاوە بە نیچیرڤان بارزانی،هەروەها دەشڵێت، روئیای سیاسی ئێمە بۆ ئەم کاتەی کۆمەڵگای ئێمە، سیستمێکی دیموکراسی پەرلەمانیە کە سەرۆک تێدا دەسەڵاتەکانی تەشریفاتی بێت.

 

سەرچاوە:دەنگی ئەمەریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.