جومگە تاڕیکەکانی مێژوو (گەران بەدوای شەرعیەت )

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

نەژاد ڕەسول
کۆمەلگای کوردی لەم قۆناغەدا بەرکەوتەکانی بارگاوی کراون بەکۆمەلێک خەونی حزبیانەی نەڕجسیەتێکی ترسناک کەبەردەوام بەربەست بوون لەبەڕدەم دروست بوونی نەتەوەو بەدامەزراوەی کردنی جومگەکانی.
لە ئەدەبیاتی حزبدا حزب وەک تۆفانێک شوبهنراوە لەگەل هەلکردنی دا رووخسار و شوێنەکان هەمووی دەگۆرێت وەک چۆن ناخی ئینسانەکانیش وێران دەکات ،بۆیە گەورەترین هۆکاربوون لەبەردەم دروستکردنی کایە پەشێوەکان لەدەسەلاتی سیاسی کوردستان و خۆبەستنەوە بەشەرعیەتی شۆرشگێری و خولقاندنی دۆخی کەسی حزبی کە پتر پنتێکی وێرانی دروست کردووە لە مێژووی نەتەوەیەک ،سیستەمی حزبی نەخشەیەکی وێران وهەلاهەلای نەخشاندوە لە سەر ژیانی کۆمەلگای کوردی دا،حزب خاوەن ئاوەژوکردنەوەی راستیەکانە .
تەسکردنەوەی کۆمەلگای سیاسی کوردی بۆ حزب و ئۆرگانەکانی وەک داگیرکاری حزب بۆ حکومەت و بەردەوام بوون لەپرۆسەی بەحزبی کردنی دام و دەزگاکانی و پرۆسەی حوکمرانیەکی نەتەوەی لەم ئاستە وێرانەی وەستاندوە وبە پێچەوانەی مێژوو کاریان کردوە لەوەی ئینسانی کوردیان وەک بوونەوەرێکی بچووک و بێهودە رێگر لەدروست بوونی وشیاڕیەکی سیاسی و ئەخلاقی و کۆمەلایەتی و هاونیشتمانیەکی کارا و رەخنەگر لەسەر ئەم ئەستێرەیەی ئێمە ئامادە بێت، حوکمرانی و جومگەکانی دەسەلاتی سیاسی ئەم هەرێمە لە بارەگای حزبی ئەچێت بۆیە بیرکردنەوەیەک بۆ بەدامەزراوەی نەکراوە و هەولێک بووە بۆ نزیک کردنەوەی بارەگا حزبیەکان و هاوشێوەکردنی دەزگا کانی لە حوکمرانیەکی پەرش و بلاو!
بۆیە هیچ ناوەندێک نەبۆتە هۆکارێک بۆبەرهەمهێنانی معرفە و کادیری بەتوانا بەلکو سەرچاوەی وەرگرتنی شەرعیەتێکن لە مێژووی شۆرشگێری.
بۆیە جومگەکە هەستاڕەکانی پێویستیان بەئینسانێک نەبووە خاوەن زانیاری و معڕفە بێت هەموو بریارو بریاڕە قورس و چاڕەنووس سازەکان لەدەرەوەی دەزگا معرفی و زانیاریەکان دەدرێن ،حزب کۆمەلگای کوردی قوت داوە بۆیە ئەستەمە رای گشتی لەدەرەوەی بارەگا سیاسیەکان دروست بێت کاتێک حزب بێدەنکیەکی گەورە دروست دەکات دابرانێکی گەورە لەمەسەلەی ڕاڤەکردن و ودووربینی سیاسی ژیر دروست دەکات لەناکاملی ئینسانی حزبی .
چارەی کۆمەلگا و بەدامەزراوەی کرودنی جومگەکانی پێویستیان بە معرفە هەیە پێویستیان بە ناوەندی لێکۆلینەوە و کەسی پسپۆر و پر زانیاری هەیە پێویستی بە فەزایەک هەیە ژەهری حزب لە هەوای حوکمرانی رەشید دوربخرێتەوە
کرۆکی تەنگوچەلەمەکانی 28سالی رابردووی هەرێم ئەو هێلە چەوتانە بووە کەهەڕەشەی جدی بوون لەسەر هەژارخستنی کۆمەلگای کوردی دورخستنەوەی بووە لەکردنی بە نەتەوەیەکی سەردەست و خاوەن بریار.
جومگەتاریکەکانی دەسەلاتی سیاسی خاوەن سیاسەتێکی ئابووری شەپرێو شەق و شۆر وداهێزراوبوون، بێ معرفەی بۆتە ناونیشانەی سەرەکی جومگە تاریکەکانی ناو مێژووی سەردەمی پر لە ئاشووب و زۆنە حزبیەکان بەشێوەیەک ناکۆکییەکی دژوار و بالکێش و تانوپۆی هەلومەرجی سیاسی تەنیووە و ژێرو ژووری کردووە ،بۆیە هەرێم پێویستی بەدوباڕە دارشتنەوەی کۆلەکەکانی دەسەلاتی سیاسی هەیە لەسەر بنەمای دارشتنی لۆژیکی عەقلیەتێکی معرفە و زانیاری .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.