لەسەر کاندیدکردنی سۆران عومەر بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان له‌ رونكردنه‌ویه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بوونی کاندیدێکی کۆمەڵ یان کاندیدی هاوبەش لەگەڵ چەند هێزێکی سیاسیی، ڕایدەگەیەنین  ڕاستە گفتوگۆی نافەرمیی و ڕاگۆڕینەوە هەبووە لەگەڵ هەندێ لە فراکسیۆنەکانی هاوڕێمان، بەڵام نەبووەتە بڕیاری فەرمیی و یەکلانەبووەتەوە و تەنها قسە و باسی ئاسایی بوون،لە رونکردنەوەکەیدا ڕاشیگەیاندووە،رایگه‌یاند، تا ئێستاش هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنه‌كه‌یان بۆ پرسێکی لەوجۆرە، سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ فراکسیۆن و ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، هیچ بڕیارێکی نەداوە.ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە وابڵاوکرایەوە کە سۆران عومەر کاندیدی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.