ستاندەر
ساڵح موسلیم وتەبێژی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی(په‌یه‌ده) رایگه‌یاند به‌ڕێزه‌وه پشتیوانی له داواكه‌ی ئۆجه‌لان بۆ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی توركیا ده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نی توركیا رێز له‌و داوایه بگرن به‌وه‌ش ئاسانتر ده‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتن.ئەمە لە کاتێکدایە عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامێکەیدا داوای له رۆژئاوای كوردستان رێز له هه‌ستیارییه‌كانی توركیا بگرن.له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ساڵح موسلیم له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگه‌یاند،هەستیاریی لە ڕێزگرتنی بەرامبەری یەکترە، ئۆجه‌لان سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش دەناسێت، ڕوانگەی ئه‌و بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئێمە وتەکانی ئۆجه‌لان بە کردەوە پێکدێنین و خوازیاری چاره‌سه‌رێكین کە یەکگرتنی سوریا بە دەستورێک پێک‌بێنێت، دەمانەوێت پێگەی ناوچەکەمان بە فەرمی بکەین، ئێمە بە ئاسانی دەست لە خاکی خۆمان کە بە بەها و قوربانی زۆر قورس بەدەستمان هێناوە بەرنادەین، پەیامی ئۆجالان وره‌ی بە ئێمە داوە.