ستاندەر
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند”ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه هه‌مانه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی-یه، به‌پێی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه كاندیدی پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی-یه”.
سەبارەت بەوەی جگه له پارتی كام لایه‌نی دیكه كاندیدی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئومێد خۆشناو وتویه‌تی “ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه هه‌مانه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی-یه، به‌پێی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه كاندیدی پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی-یه، چونكه رێككه‌وتوین به‌وجۆره بێت، واته ئێستا كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی قه‌واره‌یه‌كه، گروپێكه كه له ئه‌نجامدا 91 ده‌نگی كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه به پێكهاته‌كانیشه‌وه”.