ستاندەر
حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە لە بەغداوە بۆ فەرمانبەران دێت ،دەیداتەوە بە قەرزی کۆمپانیا جیهانییەکان و بانکە ئەهلی و بەلێندەرانی ناوەخۆ،كۆمپانیای رووزنەفتی رووسی، ئاشکرایکرد لە 4 مانگی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم بڕی ( 1 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار) قەرزی كۆمپانیاكەی داوەتەوە،بەپێی راگەیێندراوی رووسنەفت، قەرزەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ی ( 3 ملیار دۆلار) بووە ،ئێستا دابەزیوە،بۆ ( 1 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار) ،پێشوتریش حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو (٢٠٠ملیۆن دۆلاری)داوەتەوە بە بەڵێندەرانی ناوەخۆ،سەرەرای ئەوەی حکومەتی عێراق موچەی چوار مانگی رابردووی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان رەوانە كردووە، بەڵام ئێستاو لە مانگی ئایاردا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی شوباتی موچەخۆران دابەش دەكات.