بەهۆی لێدوانی بەرپرسێکی پارتی دوو کاندیدی یەکێتی پاشەکشەیانکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

ستاندەر

حاكم قادر حەمەجان و ئەرسەلان بایز‌ بەهۆی لێدوانێکی بەرپرسێکی پارتی لە خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كشاونەتەوە،بەپێی راپۆرتێكی هەفتەنامەی هاووڵاتی ،لەناو یەكێتی دا لەسەرەتادا پێنج كەس لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆیان كاندید كردبوو بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، كە پێكهاتبوون لە (حاكم قادر حەمەجان، ئەرسەلان بایز، شێخ جەعفەر مستەفا، عومەر فەتاح، عیماد ئەحمەد). لەو بارەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی به ‌‌ھاوڵاتی وت ،حاكم قادر حەمەجان و ئەرسەلان بایز‌ لە خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كشاونەتەوە،بەپێی زانیارییەکانیش هۆکاری کشاندنەوەیان بۆ لێدوانێکی فازڵ میرانی دەگەرێتەوە کە وتبووی،سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته‌ نه‌ جێگره‌كانی نه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت،هەروەها ئەو بەرپرسەی پارتی وتبووی ،سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی ئیشی دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات،بۆیە لە ئێستادا چاودێران وای لێکدەدەنەوە کە ئەو دوو مەکتەب سیاسییەی یەکێتی لەوە تێگەیشتبن کە پۆستی جێگری سەرۆکی هەریم تەنیا تەشریفاتییەوە ،هیچ ڕۆڵێکی کاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی و سەربازی نابێت،بۆیە بڕیاری پاشەکشەکردنیان لە کاندیدی بوونی پۆستی جێگری سەرکی هەریم داوە،بەپیی زانیارییەکانیش لە ئیستادا شێخ جەعفەر بەهێزترین کاندیدی یەکیتییە بۆ ئەم پۆستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.