کاندیدی نێچرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ وەزیری ناوەخۆ ئاشکرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی ناوەخۆ یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە ململانەیەکی بەهێزدان بۆ یەکلاکردنەوەی بۆ کەسانی نزیک لە خۆیان ،هەرچەندە بڕیاربوو ئەم هەفتە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكرات بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی ئەو حیزبەیە بۆ كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان کۆبێتەوە، بەڵام بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەسەر کاندیدەکان كۆبوونەوەكە ئەنجامنەدرا،بەپێی زانیارییەکان بۆ کاندیدی وەزارەتی ناوەخۆ نێچرڤان بارزانی دەیەوێت وەزیری ئێستای دارایی ،ڕێباز حەملان کە لە کابینەی هەشتەم وەزیری گۆڕان بوو بەڵام دوای کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت ئەو وەزیرە لە کارەکەی بەردەوام بوو و پەیوەندی بە پارتی دیموکراتەوە کرد،لای خۆشییەوە ڕێباز حەملان لە نوێترین لێدوانیدا بۆ کەناڵێکی نزیک لە پارتی ،نەیشاردەوە کە ئارەزوو دەکات ببێتە وەزیری ناوەخۆ لە کابینەی نوێ،بەپیی زانیارییەکانیش مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی نوێیی حکومەت بەرێوەبەری نوسینگەکەی خۆی کاندید کردووە بۆ ئەم پۆستە،هەربەپێی زانیارییەکانیش کاندیدەکەی مەسرور بارزانی نزیکترە لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوەخۆ لە کابینەی نۆیەم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.