داعش ئاگر لە بەرهەمی جوتیارانی کورد بەردەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە خانەقین ئاگر لە بەرهەمی ئەمساڵی گەنم و جۆی جوتیارانی کورد لە گوندەکانی دەوربەری ناوچەکە کەوتوە داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەو کردەوەیە راگەیاند و بەو هۆیەوە چەندین زیان بەر بەرهەمی جوتیارانی کورد لەو ناوچەیە کەوتەوە، لەلایەکی تر لە ناوچەکانی قەراج و کەندێناوە بەهەمان شێوە چەکدارانی داعش هەرەشەیان لە جوتیاران کردووە ئەگەر زەکاتیان پێنەدەن ناهێلن گەنمەکانیان بدورنەوە، لە دوبزیش بەبێ ئاگاداری جوتیارە کوردەکان گەنمەکانیان دووراوەتەوە و تاڵان کراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بونی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی کێشە لەسەرەکان بەرەو زیاتر بوون دەچێت و جموجۆلیان زیاتر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.