نوێترین هەوڵی بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، بارزانی بە جیددی ھاتووەتە سەر هێڵ و كێشەكە بە تەواوی چارەسەر دەكات ،نوری حەمەعەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی راشیگەیاند، “ھەر كاتێك عەرەب دەستەڵاتی ھەبووبێت، تەعریبی كردووە و بەردەوامیشن، ئێستاش لە سنووری كەركوك چونكە دەستەڵاتیان ھەیە، دوای داگیركردنی زەوییەكان، ھەنگاوێكی دیكەیان ناوە، كە ئەویش دروێنەی گەنمی جووتیارانی كوردە”.

حەمەعەلی ئەوەشی راگەیاند، چەندین حیزبی كوردی لە كەركوك ھەن، كە ھیچیان بۆ ئەو جووتیارانە نەكردووە، بۆیە ھانایان بۆ سەرۆك بارزانی ھێناوە و بارزانییش بە جیددی لەسەر هێڵە و ناوەستێت تاوەكو لەگەڵ حكومەتی عێراقدا كێشەكە بە تەواوی چارەسەر نەكات، چونكە ئەو كێشەیە پێویستە لە ڕووی یاسایی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە چارسەر بكرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.