ستاندەر
لاھور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری ،لە راگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بڵاویکردوەتەوە،بە فەرمی داوای کاراکردنەوەی رێککەوتنی دەباشان و دروستکردنی سەرکردایەتی ھاوبەش دەکات لەنێوان یەکێتی و گۆڕان.
دەقی راگەیەندراوەکە: درێژه‌دان بە رێبازی كاك نه‌وشیروان، درێژه‌دان به رێبازی مام جه‌لاله
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له چركه‌ساتێكی مێژویی هه‌ستیاری نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین، كۆچی دوایی كرد. سه‌ر له به‌یانیی١٩ی ٥ی ٢٠١٧، بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان، شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، رۆڵه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌ك و رابه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كی جوامێری له ده‌ستدا.
هه‌واڵی ئه‌م كۆسته، هه‌موومانی تاساند و كاریگه‌رییه‌كه‌ی، بۆشایی گه‌وره‌ی له دڵ و ده‌روونی یه‌ك به یه‌كمان و، له‌سه‌ر شانۆی سیاسی و پرۆسه و ره‌وتی روداوه‌كانی كوردستان به‌جێهێشت. و تارمایی و نادڵنیایی: ئاینده‌ی سلێمانی، كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.
ره‌وانشاد نه‌وشیروان موسته‌فا، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری په‌نجا ساڵ خه‌باتی نه‌پساوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال، ژێرخانێكی فیكری و سیاسی و پارتیزانی پڕ وره‌یان له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا بنیادنا، راپه‌ڕینیان سه‌رخست، به هاوكاریی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كانی تر، هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستانیان دامه‌زراند. كه دواتر به‌هۆی جیاوازی له شێوازی حزبایه‌تی و حوكمڕانی، كاكه نه‌وه، داواكاریی بۆ ریفۆرم و گۆڕان و سه‌رئه‌نجام یه‌كخستنه‌وه‌ی تواناكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، له‌پێناو حوكمڕانیی باشتر بۆ كوردستان به‌رز كرده‌وه.
به درێژایی ساڵانی لێكتێگه‌یشتن و قۆناغی ئاماده‌كاری بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا، هه‌وڵی ناوه‌ندگیری و ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌م دا و له زۆر بواری ستراتیژی دا، هاوڕێ و هاوبیری كاك نه‌وشیروان بووم.
به‌داخه‌وه، نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و، دوركه‌وتنه‌وه‌یان له كایه‌ی سیاسی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان، رێگه‌ی نه‌دا، هیوا و ئیمزای هه‌ردوو جوامێر بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و یه‌كخستنی هێزی بیروبازوی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، سه‌ربگرێت. به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر سیستمی حوكمڕانی و پێگه‌ی كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی كه‌وت.
مه‌رگی كاك نه‌وشیروان، كاره‌ساته‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مانی گه‌وره‌تر كرد. نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم و باڵانسی هێز و مۆدێلی حوكمڕانیی و بڕیاردان، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، و تاكڕه‌ویی و په‌راوێزخستن و به‌بارمه‌ته‌گرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، جێگه‌یان به راوێژ و هه‌ماهه‌نگی و كۆده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌قكرد و، خاك و خه‌ڵكی كوردستان، له دوو ساڵی دوای كۆچكردوان مام جه‌لال و كاك نه‌شیروان، قه‌یرانی به‌رده‌وام رووی تێكردن و كوردستانی عێراق، پێگه به‌رزه سیاسییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی جارانی له‌ده‌ستدا و كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن و داگیركاری و قڕكردن.
بیركردنه‌وه و عیبره‌ت وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو، به‌تایبه‌ت دوو ساڵی دوایی، پێمانده‌ڵێ كه نه‌ك ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و، ره‌واندنه‌وه‌ی تارمایی سه‌ر سلێمانی و هه‌رێم و ناوچه‌كه، به‌نده به پاراستنی رێبازی مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا، به‌ڵكو ته‌واوكردنی رێگه‌ی ته‌واونه‌كراوی نێوانیان، پیرۆزترین ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌یه.
كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان، و دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، ده‌توانێت باڵانسی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و خاكی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه و، به به‌شداریی پارته سیاسییه هاوهه‌ڵوێسته‌كان، قۆناغ به قۆناغ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه تێپه‌ڕێنێت.
لای من، یاد كردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا، یادكردنه‌وه‌یه‌كی ویژدانییه و به مانای درێژه‌دانه به رێباز و پرنسیپه به‌رزه سیاسییه‌كانی.سه‌ره‌تای سه‌رخستنی رێبازه‌كه‌شی، به هه‌ماهه‌نگی و درێژه‌دان به رێبازی مام جه‌لال ده‌زانم و، كاراكردنه‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی و هاوپه‌یمانیی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، به به‌ردی بناغه و فریادڕه‌سی ئه‌م قۆناغه ده‌خه‌مڵێنم. بڕوای ته‌واویشم وایه كه پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و، به‌دیهێنانی كوردستانێكی به‌هیز و، حوكمڕانییه‌كی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌ر، پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی نیوان لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان هه‌یه و له‌م پیناوه‌دا دڵسوزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ و هاوڕێبازه‌كانم كاری بۆ ده‌كه‌م. ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌خلاقی و ویژدانی و سیاسی ئێمه‌یه.
سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ رۆحی به‌رزه‌فڕی كاك نه‌وشیروان، و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان داده‌نه‌وێم. بۆ كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و ته‌واوی خه‌ڵكی ماته‌مگێڕی كوردستان سه‌بوریی تكاكارم و، تكا و داوام وایه به كرده‌وه درێژه به رێبازه پیرۆزه‌كه‌یان بده‌ن تا بۆ هه‌میشه، ناوی به‌رزیان، به نه‌مریی له تۆماری مێژووی كوردا بدره‌وشێته‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی
١٩ی ٥ی ٢٠١٩