ستاندەر
میدیای نزیک لە پارتی بڵاویکردۆتەوە کە یەکێتی بە هاوبەشی لەگەڵ لایهنه تورکمانى و عهرهبییهکان هەوڵ بۆ مانەوەی راكان سەعید دەدات لە پارێزگای کەرکوک،کەناڵی کوردستان ٢٤ نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردساتان بڵاویکردۆتەوە ڕۆژی 17ی نیسانی ئەمساڵ رێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک خاڵ کراوە کە ناوی هاوسەنگی لە پۆستەکانی لێنراوە لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکە و کووتلەی عەرەبی و توورکمانی واژۆ كراوە و کاکە رەش سدیقیش وەک نوێنەری لیستی برایەتی واژۆی كردووە و رەزامەندی نیشانداوە لەسەر مانەوەی راکان سەعید تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام دەدرێت.