کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان دڵنیایی داوەتە پارتی کە ئەم ساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە ناچێت

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق پێی راگەیاندوون، بە ھیچ شێوەیەك ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام نادرێت،خەسرۆ گۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی ڕاگەیاندووە راگەیاند،ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان نایشارینەوە كە لەگەڵ دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانین، چونكە خەڵكێكی زۆری ئێمە لە مووسڵ ئاوارەن و  ٥٠٠ ھەزار دەنگدەری كورد لە ھەرێمی كوردستان ھەن، كە خەڵكی مووسڵن، ئێمە لە ھەوڵداین مافی دەنگدانیان نەفەوتێت و ئەو كێشە و ئاستەنگانەی لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ساڵی رابردوو بەسەریان ھات، دووبارە نەبێتەوە، لەبەر ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ كات پێویستە بۆ خۆتۆماركردنی دەنگدەران،بۆ ئەمەش  قسەمان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووین ئەمساڵ بە ھیچ شێوەیەك پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە ناچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.