میدیای پارتی:یەکێتی ڕێککەوتنی لەگەڵ لایه‌نه‌ تورکمان و عه‌ره‌بییه‌کان کردووە بۆ مانەوەی راكان سەعید لە پۆستی پارێزگای کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

ستاندەر

میدیای نزیک لە پارتی بڵاویکردۆتەوە کە یەکێتی بە هاوبەشی لەگەڵ  لایه‌نه‌ تورکمانى و عه‌ره‌بییه‌کان هەوڵ بۆ مانەوەی راكان سەعید دەدات لە پارێزگای کەرکوک،کەناڵی کوردستان ٢٤ نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردساتان بڵاویکردۆتەوە ڕۆژی  17ی نیسانی ئەمساڵ رێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک خاڵ کراوە کە ناوی هاوسەنگی لە پۆستەکانی لێنراوە لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکە و کووتلەی عەرەبی و توورکمانی واژۆ كراوە و کاکە رەش سدیقیش وەک نوێنەری لیستی برایەتی واژۆی كردووە و رەزامەندی نیشانداوە لەسەر مانەوەی راکان سەعید تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام دەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.