ستاندەر
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ناس ئاشتی هەورامی وەزیرى سامانە سروشتییەکانى حکومەتی هەرێم چەندین گرێبەستى گەورەی تایبەت بە کڕینی سوتەمەنی (بەنزین و گازوایل)ى بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانى نزیکی خۆی ئەنجامداوە،ماڵپەرەکە دوو بەڵگەنامەی بڵاوکردۆتەوە،بەپێی ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکان کە بەرواری 17ی شوباتی 2014ی لەسەرە، ئاشتى هەورامی گرێبەستەکەى لەگەڵ کۆمپانیای (عێراق ئۆیڵ) واژووکردووە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆمپانیایە سەر بە کەسێکى نزیکى ئاشتى هەورامییەبەپێی ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیای ناوبراو بۆ پڕکردنەوەى پێداویستى هەرێمی کوردستان، 60 ملیۆن لیتر بەنزینى جۆرى”بێجی” کڕیوە، کە بە تێکڕا ڕۆژانە یەک ملیۆن و 200 هەزار لیتر بووە، بە نرخی 900 دینار بۆ هەر لیترێک،هەر بەپێی بەڵگەنامەکان، دوای چەند مانگێک ئاشتى هەورامی گرێبەستێکى تری لەگەڵ هەمان کۆمپانیا واژووکردووە بۆ هێنانی 500 ملیۆن لیتر گازوایل بە نرخی هەزار و 150 دینار بۆ هەر لیترێک.