ستاندەر
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم،ڕەتیدەکاتەوە کە حکومەتی عێراق چوار مووچەی ناردبێت بەلکو تەنیا سێ مووچەی ناردووە،لە بارەی ڕێکخستنەوەی موچە ڕایگەیاند، حکومەتی عیراق له ساڵی 2019 سێ موچهی ناردووه كه بێ پاشهكهوت دابهش كراوه، یهك موچه بۆ مانگی 12 ی 2018 بهبێ پاشهكهوت دراوه، بۆ ئهو سێ مانگهش كه ئێستا موچه دواكهوتووه، واته پێدانی موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن” دۆلاره کە موچەی سێ مانگەکەی پێ بدرێت و موچە ڕێک بێتەوە بکەوێتەوە سەر”سکە”، ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەست حکومەتی هەرێم نیە، وە هیوادارین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێککەوتن کە حکومەتی عیراق بەپێی یاسا دەبێت بودجەیەی ئەوماوەیەی لەهەرێمی بڕی لە 2014 هوه بداتەوە هەرێم ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە فەرمانبەران،سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەیەکیتر پێش جەژن سەفین دزەیی ووتی،هێشتا بەغداد ئەو ٦٨ ملیارەکەی پێشمەرگەی نەناردووە، هیوادارین لەسەرەتای مانگی شەش حکومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیەی پێشمەرگە لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت تابتوانرێت لە پێش جەژن موچە دابەش بکرێت