پیاو سالارى له‌ كوردوستان نه‌ما .. ئێستا پیاو ئه‌تۆرێ.

لەلایەن ستاندار Posted on 434 جار بینراوە

زەبەنگ بەهادین

 

له‌ دواى راپه‌رین سه‌رجه‌م كلتور و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌تى یه‌كان به‌ره‌و گۆرانكارى رۆشتن , ئه‌مه‌ سروشتێكى ئاسایى ژیانه‌ , هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌ڵۆژى و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى به‌روى جیهاندا تاك شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت دیدبینى و هه‌ڵپه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌ گه‌وره‌تر ده‌بن , له‌ ساڵانى پێش راپه‌ریندا واتا پێش ساڵى 1991 رژێمى به‌عس كۆمه‌ڵگاى عێراقى داخستبو له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ به‌روى جیهاند له‌ نێویشیدا كۆمه‌ڵگاى كوردى , به‌ شێوه‌یه‌ك بوو هه‌رچى نه‌ریته‌ كۆن و باوه‌كان هه‌بوو بوو بونه‌ ره‌مزێكى هێشتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا به‌ پاك و خاوێنى , به‌ڵام راپه‌رین هه‌موو ده‌رگاكانى شكاند و له‌ رێگه‌ى ئامێره‌ میدیایى یه‌كان و له‌ رێگه‌ى گه‌شت و هاتنى بیانى یه‌كان بۆ وڵات چاوى تاكى كوردى كرایه‌وه‌ ,جیهان بووه‌ گوندێكى بچوك . كه‌مالیات و جوانكارى یه‌كانى ژیان زیادى كرد , له‌ پاڵ ئه‌م كردنه‌وه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵاتى كوردى كارى كرد بۆ زیاتر كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و به‌ مه‌ده‌نیه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا له‌ رێگه‌ى رێكخراوه‌كانى پاراستنى مافى ژن و مافى مندال و تێكه‌ڵ كردنى سیستمى خوێندن به‌ سیسمى ئه‌وروپى و گۆرانكاى له‌ هه‌ندێ له‌ یاساكانى پێشوترى خێزانى . هێدى هێدى جڵه‌وى به‌ره‌و پێش چونه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك زیادى كرد و به‌ شێوه‌یه‌ك بێ به‌رنامه‌ بوو ره‌نگه‌ بڵێن ئێستا له‌ ده‌ست هه‌مووى ده‌رچووه‌ , كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێشكه‌وتنه‌كانمان پله‌ به‌ پله‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو به‌ بازدانى گه‌وره‌ گه‌وره‌ بووه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ,

دووه‌م پێشكه‌وتنه‌كان هێنده‌ى له‌ روى روكه‌شى و بابه‌ته‌ رواڵه‌تى یه‌كانه‌وه‌ن نیو هێنده‌ له‌ ئاستى بیر و عه‌قڵدا نى یه‌ , پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاى ئه‌وروپى به‌ قۆناغى ته‌ندروستى خۆیدا تێپه‌رى بۆیه‌ ده‌بینین ئێستا رێچكه‌یه‌كى تا راده‌یه‌كى باش ته‌ندروستى گرتۆته‌ به‌ر به‌ڵام پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌ هاوته‌ریبى شارستانى یه‌تى ئه‌روپى ناروا به‌ رێوه‌ به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كى نا ته‌ندروست به‌ هاوته‌ریبى به‌ره‌و كۆمه‌ڵگاى توركى ده‌روا , كۆمه‌ڵگاى توركیش كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ پرێتى له‌ نه‌ریتى نه‌گونجاو له‌ ویستى نه‌خوازراو له‌ تیكه‌ڵ بونى ناراست . ده‌سه‌ڵاتى كوردى به‌ مه‌به‌ست كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه‌ بردوه‌ له‌ پێناوى شاردنه‌وه‌ى پاره‌و نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆیان له‌ خه‌ڵك به‌ بێ ئه‌وه‌ى گوێ بده‌نه‌ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا كۆمه‌ڵگایه‌كى وێران دروست ده‌بێ له‌ كوردوستان , ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌ى دراماى توركى و هاورده‌ى توركى و ئاسانكردنى گه‌شت و گه‌ران بۆ توركیا هه‌روه‌ها هێنانى زۆرێك له‌ كۆمپانیا توركى یه‌كان بۆ‌ كوردوستان خه‌سڵه‌تى كۆمه‌ڵگا كوردى گۆرى بۆ كۆمه‌ڵگاى توركى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌موو روى یه‌كه‌وه‌ له‌ چێر هه‌یمه‌نه‌ى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ توركى یه‌یه‌ تا ئێستاش . نه‌گبه‌تى و نه‌هامه‌ت لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات , ساتێك ئافره‌ت له‌ كوردوستان ئه‌بێته‌ خاوه‌ن دارایى خۆى به‌ بێ بیرێكى ته‌ندروست و چه‌نده‌ها ریكخراو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پاراساتنى مافى ئافره‌ت و یاسا رێگه‌ى ئاسان ده‌كاته‌وه‌ بۆ جیابونه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌ پیاو له‌ برى رێكخستنه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ به‌ دانیشتنێك كۆتایى به‌و خیزانه‌ ده‌هێنن بێ گۆیدانه‌ مندال َو داهاتوى كۆمه‌ڵگاكه‌ ئه‌و ریكخراوانه‌ش هیچ به‌رنامه‌یه‌كى گونجاوییان نى یه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ى خێزان باشكردنى كۆمه‌ڵگا ,

لێره‌وه‌ دارمان دروست بوو له‌ ناو خێزانى كوردى , بابه‌ته‌كان گۆران به‌ جۆرێك ژن ئێستا خاوه‌نى پاره‌یه‌ خاوه‌نى سه‌یاره‌یه‌ خاوه‌نى فیلایه‌ خاوه‌نى ئیشى باشتره‌ له‌ پێاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌لى كارى بۆ مێینه‌ ئاسانتره‌ وه‌ك له‌ نێرینه‌ ده‌بینین گه‌نجه‌ تازه‌كان نیره‌كان بێ كارن و مى یه‌كان له‌ برى كارێك دوو كار یان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بینین كاتێك هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستى ژنه‌كه‌ به‌مه‌ش خه‌سڵه‌تى یه‌كسانى نامێنێته‌وه‌ له‌ ناو خێزانه‌كه‌ به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات له‌ پیاوه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ ژن , له‌ كۆمه‌ڵگاهى ئه‌وروپى شتێك نى یه‌ به‌ ناوى ژن و به‌ ناوى پیاو هه‌ردولایان پێیان ده‌وترێت مرۆڤ , به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردى نه‌ك پیاو سالارى نه‌ماوه‌ بگره‌ ده‌رگایه‌ك به‌روى ژن دا كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ربه‌ستى ره‌هاى ده‌وێت و ده‌یه‌وێت هه‌میشه‌ پله‌یه‌ك له‌ پێش پیاوه‌وه‌ بێت وه‌ هه‌ندێ جار تۆڵه‌ى ژنانى پێش خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ به‌ ده‌ست هێنانى ئازادى ره‌ها ره‌نگه‌ هه‌ندێك به‌ كارێكى ئاسایى وه‌رى بگرن به‌ڵام درك به‌وه‌ نه‌كه‌ن ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ ته‌ندروست نى یه‌ به‌ره‌و به‌ ئه‌وروپاى بونمان نابات به‌ڵكو به‌ره‌و توركیا بونمان ده‌بات ,به‌ جۆرێكمان لێ دێت ئه‌گه‌ر ووریا نه‌بین چى له‌ دراما توركى یه‌كان ده‌بینین رۆژانه‌ لێره‌ دێنه‌ دى , ساڵ له‌ دواى ساڵ رێژه‌ى جیا بونه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێت , رێژه‌ى هاوسه‌رگیرى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ , خێزان په‌رت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك پیاو ده‌بێته‌ به‌خێوكه‌رى منداڵ له‌ كاتێكدا سروشتى پیاو په‌روه‌رده‌كردن نى یه‌ ده‌بینین ره‌وشتى مناڵانیش ده‌گۆرێت ,

ئێستا له‌ ناو كۆمه‌ڵگاى كوردى توشى نه‌هامه‌تى یه‌ك بووین پیاو ئه‌تۆرێ , مناڵه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆى ده‌با , پیاو ئه‌ناڵێنێ به‌ ده‌ست ژنه‌وه‌ , پیاو بێ ئیشه‌و ژن خاوه‌ن ئیش و پاره‌ن پیاو ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌ ژن ده‌سه‌لاتداره‌ . بوینه‌ته‌ كۆمه‌ڵگاى توركى , زۆرێك كه‌نال َكراونه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ تێكدانى كۆمه‌ڵگا نه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ى , ئه‌گه‌ر كارێك نه‌كرێت بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و یه‌كسان كردنى ژن و پیاو ئه‌وا سه‌رجه‌م پایه‌كانى خیزان له‌ كوردوستان ده‌كه‌وێت ساتێكیش پایه‌ى خیزان كه‌وت و پیاو سالارى بوو به‌ ژن سالارى له‌ برى ئه‌وه‌ى هه‌ردوكیان ببن به‌ مرۆڤ ,ئه‌و كات ده‌بینین رێژه‌ى كوشتنى ژن زیاد ده‌كات مناڵى بێ لانه‌ و بێ باوك زیاد ده‌كات تیكچونى خیزانه‌كان به‌روهه‌ڵكشان ده‌چێت رێژه‌ى جیابونه‌وه‌ش ساڵ به‌ ساڵ زۆرتر ده‌بێت ,

ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوو پیاو چیتر له‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى نزیك نه‌بێته‌وه‌ ساتێك ئه‌بینێ ئازادى یه‌كان زه‌وت ده‌كرێن له‌ برى ئه‌وه‌ى یه‌كسانى دروست بكان جیگیرى خیزانى پیكه‌وه‌ بنێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیاو ده‌چێته‌ ئاستێكه‌وه‌ پێكه‌وه‌ نانى خێزان به‌مجۆره‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ , كارى رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات و ریكخراوه‌كانه‌ رێره‌وى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا رێك بخه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ئاراسته‌ى ته‌ندروستى به‌رن و تاكه‌كانى كورد ده‌ربهێنن له‌ كه‌وتنه‌ گۆمى كۆمه‌ڵگاى توركى یه‌وه‌ , ده‌نا نه‌ك لێره‌ به‌ دوا پیاو ئه‌تۆرێت بگره‌ ئیتر پیاو ده‌رده‌كرێت له‌ ماڵ ئه‌و كات له‌ برى به‌ دێهێنانى یه‌كسانى ده‌سه‌لاته‌ ره‌هاكان له‌ لایه‌كه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ لایه‌كه‌ى دى وێرانه‌كان پانتایى یه‌كى دى ده‌گرنه‌وه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.