رۆڵی سەرۆک کۆمار لە عێراقێکی گشتیدا :

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

كمال محمد

لە دۆخێکی بەمجۆرەدا کە عێراق کەوتۆتە چەندین کێشەی ناوخۆیی و کیێشمەکێشمی مەزھەبی و ھەژمونگەرایی وڵاتانەوە و لەلایەکی دیکەشەوە ھەرەشەو ململانێکانی ئەمریکا و ئێران لە خاکی عێراق تا دێت زیاتر ئەبێت و ھەریەکەیان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان ھەوڵی بەھێزکردنی پێگەی ستراتیژی و سیاسی و سەربازی خۆیان ئەدەن ،بۆیە ئەتوانم ئەم دۆخەی ئێستای عێراق بە قۆناغێکی کائیوسی و قەیران دابنێم ،

ئەرکی دامەزراوە سەرۆکایەتییەکان چییە لە عێراقی ئێستادا ؟

ئەگەر عێراق کەوتبێتە دۆخێکەوە لەپێناو بەردەوامبونی خۆیدا نەتوانێت دامەزراوە سیاسی و سەرۆکایەتیەکان ئاوا بکات و کارایان بکات ئەوا توانای ئەوەی نابێت لیبراڵیزم لەژێر ناوی سەقامگیری و تەبایی بەسەر گەلەگەی و تەواوی پێکھاتەکاندا بسەپێنێت و بەتایبەتیش بتوانێت ئەودەسەڵاتەی بەسەقامگیری دیموکراتی وتەبایی بۆ ھەموان ناو ببات ،لێرەدا سەرۆکایەتی کۆماریش بەپێی ئەودەسەڵاتەی پێی دراوە لە یاسا و دەستوری عێراقیداکۆمەڵێک ئەرک و ڕۆڵی کاریگەری کەوتۆتە سەرشان ،کە لە بنەرەتدا وەک سەرۆکێکی گشتی ئامانج لێی زیاتر خزمەتکردنی یەکسانی و ئازادی دیموکراسیبونی پێکھاتەکانی ناو عێراق دەکاتەوە ،
ھەروەک ئەزانرێت شێوازی بەرێوەچون و دەرەنجامەکانی ھەرپێگەیەکی سیاسی یان دامەزراوەیەکی سەرۆکایەتی بەپێی کەسەکان لەقۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە جیاوازەو ئەگۆڕدرێت بەھۆی ئەزمونی سیاسی و رادەی ھونەری سیاسی و ھەروەھا چۆنێتی بەکارھێنانی پێگەکەو خودی کەسەکەش گرنگی و دەوری خۆی ئەبینێت ،ئەم جیاوازییە بەپێی ھەڵسەنگاندن و بڕیاردان دەردەکەوێت بەپێی بەڵگە راستییەکان ،ئەوەی لەئێستا ئەتوانرێ بوترێ ھەوڵ و دەستپێشخەریییەکانی بەرھەم ساڵەحە وەک سەرۆک کۆماری عێراق لە ماوەی ئەو چەند مانگەی کە سەرۆکایەتی کۆماری پێ سپێردراوە ،کەلەم ماوە کەمەدا دامەزراوەکە جۆرێک لە زیندوێتی و چالاکی بەخۆوە بینیوە کەئەگەر بەراورد بە کاتی دەست بەکاربون و دۆخی ئێستای عێراق بکرێت ئەوا جێگای دەستی دیاربوە لەچەندین پرۆژەو و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان لەلایەک و پەرەپێدان بەرەپێشچونی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی عێراق لەو سەردانانەی کە بۆ دەرەوە ئەنجامی داون ،بۆیە پرۆژەی قەرەبوکردنەوەی ژنان و کچانی ئێزدی و پرۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و گرێدانی گفتۆگۆی نیشتمانی کەچەندین دانیشتنی بۆ کراوە ئەنجامی ھەوڵەکانی سەرۆک کۆمار بوە ،

ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لەناوچە کێشە لەسەرەکاندا چی بوە ؟
لەدوای روداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و ریفراندۆمەوە دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گۆڕانکاری بەسەرداھاتوەو تائێستاش لایەنە کوردییەکان نەیانتوانیوە ھەماھەنگ بن و پڕۆژەیەکیان پێ بێت بۆ ئاسایی کردنەوەی شارەکەو وابەستەیی خۆیان نیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی کە تێیکەوتوە ،ئەم رەوشە پارچەبونێکی سەرەکی ناو کوردەکان و سەرکردایەتی کوردە کەدواجارئەم ھەڵوێستانە کاریگەرییەکەی رێگا لەپێش فشارێکی نائاسایی ئەکاتەوە کە لەم روداوانەی دواییدا بەدی ئەکرێت ،بۆیە بێ پرەنسیبی و بێ ئامانجی نەبونی یەک دەنگی بەواتای ڕۆیشتن لەگەڵ ھەر بایەکی ھەڵکردوو دێت واتا کەوتنە ناو لاوازی ھەڵوێست بەرژەوەندییە تایبەتییەکانەوە دێت ،سەرەڕای ئەمانە ئێستا ھەموان کێشەکانیان بۆ سەرۆک کۆمار بەجێھێشتوە بەتایبەت سەرکردایەتی کورد بەھۆی کوردبونییەوە ،بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی دامەزراوەکە لەروی دەستوریەوە وای کردوە سەرۆک کۆمار لەرێگای چەندین کۆبونەوەو بانگێشتکردنی دەسەڵاتدارانی کەرکوکەوە ھەوڵی دۆزینەوەی کێشەکان و گەیاندنی بەشێوەیەکی چارەنوس ئامێزانەی داوە ،ھەرئەمەشە وایکردوەھەستی بەرپرسیارێتی کردنی ئاسایش و خزمەتی گشتی ھەمو پێکھاتەکانی عێراق لەدیدی سەرۆک کۆمارەوە کەبەپێی دەستور ناتوانرێ پشتگوێ بخرێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.