یەکەم پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دوای دەنگنەدەن به نێچیرڤان بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

دوای بایکۆتکردنی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و دەنگنەدان بە نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکی هەرێم لەلایەن یەکێتی نیشتیمانیەوە،یەکەم پەیوەندی لە ئاستی باڵا لە نێوان بەرپرسانی ئەو دوو حزبە ئەنجامدرا،بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری پەیسەر ،قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، په‌یوه‌ندى به‌ به‌رپرسێكى باڵاى پارتییه‌وه‌ كردووه‌و، پێى راگه‌یاندووه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ به‌شدارینه‌كردنى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، و ئه‌وه‌ بڕیارى ئه‌و نییه‌ و ناڕازى بووه‌ له‌و بڕیاره‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.