باخچەی ئاژەڵان …

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

مەسعود شیوەڕەشی

لەجوانترین نوسینەکانی چیرۆک نووس جورج ئۆرویل (( باخچەی ئاژەڵانە )) ، ئەم ڕۆمانە بنەمایەکی گالتەجاری سەرەکی یە بۆ ئەوانەی شۆرش بەرپا دەکەن دژی بارودۆخی خراپ و خۆیان دەکەنە سەرکردە و پارێزەری مافەکانی چینی ھەژاران و کەمدەرامەتان ، ‌دوای ئەوەی سەرکەوتوو دەبن لە بەدەست دەھێنن ئامانجەکانیان و ڕکابەرەکانییان لەناو دەبەن ، ھێدی ھێدی لەپرۆگرامە دارێژراوەکەی خۆیان لادەدەن و پاشگەز دەبنەوە بەبیانوی ترسان لە بەرژەوەندیە گشتیەکانی نیشتیمان و ھەموو ڕاڤەکردنەکانیان دەخزێننە نێو ئەم بەرژەوەندیانەوە ‌ .
لەم شانۆگەریەدا ئاژەڵەکانی ناو باخچەکە شۆرش دژی مرۆڤەکان دەکەن و بەڕێز جۆنز دەخەنە دەرەوەی باخچەکە و کاری بەڕێوە بردنی باخچەکە دەخەنە ئەستۆی خۆیان ، وھەر لەسەرەتاداچەند ڕێنماییەکیان دەرکرد لەوانە ئەوەی بەدوو پێان بڕوات دوژمنە یاخود چوارپێیەکان سەربەستن ! دووپێیەکان زیانبەخشن ! بەرازەکان خۆیان بە سەرکردەی شۆڕش دەزانی و سەگەکانیشیان کردە جێبەجێکاری بڕیارەکانی ، ڕۆڵ بەسەر ھەموو ئاژەڵەکان دابەش دەکرێت ھەریەکەو بەپێی ئەو تواناویستەی ھەیەتی ، بۆ نمونە مریشکەکان دەبێت بە ھێڵکە پاڵپشتی حکومەت بکەن و دڵسۆز بن بۆ دروشمەکانی شۆڕش و سەرکردەکانی ، خۆشەویستی و دڵسۆزی بەردەوامی خۆیان بۆ سەرکردە دووپات بکەنەوە کاتێک ھێلکەکەی پێشکەش دەکەن دەبێت بڵێن :
بەپێی ڕێنماییەکانی سەرکردە ئەوەندە ھێڵکەم پێشکەش بە شۆڕش کرد . بەھەمان شێوە ئاژەڵەکانی تریش کارەکە دووبارە دەکەنەوە .
ھەریەکە ڕۆڵی خۆی دەبینێت تاکو خێرەکە بەرھەمووان بکەوێت ، لەدوای شۆڕشەکە بارودۆخەکە پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت ، سەرکردەکانی شۆڕش کار بۆ ئەوەدەکەن باخچەکانی دەورووبەریشیان ڕزگار بکەن بە بیانۆی ڕزگارکردنی ئاژەلەکان لە زوڵم وستەمی مرۆڤەکان ، بۆیە لەسەرەتادا پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵدا دەبەستن ، بەڵام لەدواییدا شۆڕشەکە شێوەیەکی تر بەخۆیەوە دەبینێت ، ( سەرکردەکانی شۆرش ) چی خواردنی باشە لە ھێڵکە و شیر بۆخۆیان دەبەن و ئاژەڵەکانی تری لێ بێبەش دەکەن ، کاتێک ئاژەڵەکانی تر ئارەزوو دەکەن دەربارەی ئەم دۆخە ڕونکردنەوەیان پێ بدرێت ، سەرکردەکانی شۆڕش دەڵێن ئەوە پەیوەندی بەبەرژەوەندییە بەرزەکانی نیشتیمانەوە ھەیە ، ئەوان بۆیە خواردنە باشەکان دەخۆن تاکو ئاستی بیرکردنەوەیان زیاتر بێت و بەرژەوەندی ئاژەڵەکانی ناو باخچەکە باشتر بەڕێوە ببەن ..
بەم جۆرە سەرکردەکان زیاتر گرنگی بەخۆیان و بەرژەوەندیە تایبەتی وخۆشگوزاریەکانی خۆیان دەدەن ، تا ئەوکاتەی ئاژەڵەکانی تر لەتوانایاندا نابێت جیاوازی لەنێوان خۆیان و مرۆڤەکان بکەن ، نە لە ڕووی ڕوخسارو نەلە ڕووی ناوەڕۆکدا .

تیشک …
زۆرێک لەو بیرۆکە جوانانەی دەبنە ھۆکاری بەختەوەری مرۆڤەکان ، لەسەردەستی خاونی ھەمان بیرۆکە کۆتاییان پێدێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.