ستاندەر
ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەسەر پەیوەندیەکانیان لەگەل پارتی و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک کرد، لە کۆبونەوە سەرکرایەتی یەکێتی پشتگیری بریاری مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی کرد بۆ بایکۆتی دانیشتنی دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم و پێداگیری لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکوک، سەرکردایەتی یەکێتی بەکۆی دەنگ رایانگەیاندووە تا پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلانەکرێتەوە یەکێتی هیچ هەنگاوێک لە پرسی پێکهێنانی حکومەت نانێت، لەبارەی دانانی فەرەیدون عەبدولقادر بە پارێزگاری کەرکوک کە خواستی پارتیە، سەرکردایەتی یەکێتی پێدانی هەر پۆستێکی بە ناوبراو رەتکردەوە، راشیانگەیاندووە هەر یەک لە رزگار عەلی، ئەحمەد عەسکەری و کاکەرەش سدیق کاندیدانی یەکێتین بۆ پارێزگاری کەرکوک و لەوانە دەبێت کەسێک دەستنیشان بکرێت.