نوێترین هەڕەشەی یەکێتی لە پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی ڕایگەیاند،پارتی بێ منه‌تی زۆری پێوه‌ دیاره‌،ده‌بێت له‌خۆیان بپرسرێت بۆچی بێ منه‌تن، به‌ڵامته‌فسیری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارتی ناتوانێت، وه‌ بۆی ناكرێت، وه‌ نابێت هیچ هێزێكی سیاسی تر له‌كوردستاندا ڕێگه‌ به‌وه‌ بدات كه‌ پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌كی هێناوه‌ له‌كورسیه‌كان و ده‌نگه‌كاندا تاكڕه‌ویی بكات وه‌ خۆی بسه‌پێنێت و بڕیاری خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا وه‌ سه‌رده‌می تاكه‌ حیزب و حیزبی پێشڕه‌و دیسانه‌وه‌ زیندوو بكاته‌وه‌،وتەبێژەکەی یەکێتی ئاشکراشیدەکات،بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئێمه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات كه‌ده‌نگ نه‌ده‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌شداریش ناكه‌ین له‌حكومه‌تدا ،سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دوو ئیدارەیی لەتیف شێخ عومەر ووتی، ئێمه‌ خۆمان قوربانی دوو ئیداره‌ین هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتێكمان بۆ نه‌هێشتنی دوو ئیداره‌یی بووه‌، ئێمه‌ نین له‌هیچ كاتێكدا زه‌نگی دوو ئیداره‌یی لێبده‌ین.

سەرچاوە:دەنگی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.