عه‌لی حه‌مه ساڵح
له‌به‌ر میلێک نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا ١٧ دۆلار ماوه‌ته‌وه.
له سێ مانگی کۆتایی کۆی هه‌نارده‌و به‌کاربردنی نه‌وت ٤٠ملیۆن و ٩٦٠ هه‌زار به‌رمیله، له‌م بڕه یه‌ک ملیۆن ١١ هه‌زاری به‌کارهاتووه له ناوخۆ.
کۆی نه‌وتی هه‌نارده بۆ فرۆشتن ٣٩ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار به‌رمیله.
هه‌رچه‌نده به‌پێی ڕاپۆرته‌که سه‌ره‌تا کۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرڕشراو به ٢ ملیار‌و ١٢٥ ملیۆن دۆلار هاتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی یه‌ک ملیار‌و ٤٥٦ ملیۆن دۆلاری ئه‌م پاره خه‌رجکراوه(له خشته‌ی دیلۆیت ورده‌کاری خه‌رجیه‌که کراوه، به‌ڵام جگه له قه‌رزی تورکیا ئه‌وانی دیکه ناڵێت به کێ دراوه).
به‌مه‌ش له فرۆشتنی ٣٩ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار به‌رمیل پوخته‌ی داهات ٧٠٣ملیۆن و ١٩٢ هه‌زار دۆلاره، واته له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نها ١٧ دۆلار ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش شکستێکی ڕوونی سیاسه‌تی نه‌وته‌و ده‌بێت ئه‌مه چاک بکرێته‌وه به‌م ڕێگانه..
١- له زوترین کاتدا سندوقی داهاتی نه‌وت دروستبکرێت، کۆی پاره‌ی نه‌وت پێش هه‌ر خه‌رجیه‌ک بێته ئه‌م سندوقه( وه‌ک له یاساکه‌دا هه‌یه).
٢- چه‌ندین کۆمپانیا به‌ناوی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی ملیۆنان دۆلاریان به‌گه‌نده‌ڵی بردوه، ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ ئه‌مه بکرێت.
٣- پاش پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌بێت وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم بچێته به‌غدا بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت.
به‌دڵنیایی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای نه‌وت به‌رده‌وام بێت، هه‌رێمی کوردستان له ٢٠٢٠ تووشی قه‌یرانێکی قوڵ ده‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌ش به چاکسازی له‌که‌رتی نه‌وت و خه‌رجیه‌کان و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، دۆخی هه‌رێم بوژانه‌وه‌ی گه‌وره به‌خۆی ده‌بینێت.
تێبینی: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بۆ زیادکردنی ئه‌م داهاته که‌مه‌ی نه‌وت سێ بڕه پاره‌ی وه‌رگرتوه، که هیچ په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وتی خاو نیه، ئه‌وانیش..
١- ٩١ ملیۆن دۆلار، گۆڕانکاریه له ڕه‌سیدی حسابی کڕیاره‌کان( ده‌درێته‌وه).
٢- ٣١٣ ملیۆن دۆلار داهاتی گرێبه‌سته‌کانی به‌شداریکردن له به‌رهه‌مهێنان.
٣- ٨٦ ملیۆن دۆلاری پێشه‌کی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی داهاتوو.