میدیایی پارتی :کۆسرەت ڕەسوڵ بەشدار بووە لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەری  پەیامنێری سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، سەرەتای دەركەوتنی پەیوەندی كۆسرەت ڕەسول بە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دوای ئەوە بوو كە(فرەیدوون عەبدولقادر) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە شەوی ١٦ـی ئۆكتۆبەر لە لایەن كۆسرەت ڕەسولەوە داوای لێكراوە ببێتە پارێزگاری كەركوك، ئەمە لەكاتێكدایە ھێشتا چارەنووسی نەجمەدین كەریم یەكلایی نەببووە و وادەردەكەوت كە كۆسرەت ڕەسول پشتگیری تەواوی نەجمەدین كەریم دەكات،

ئەو ماڵپەرەی پارتی دەشنوسێت،لە بارەی ھەبوونی پەیوەندی كۆسرەت ڕەسول بە رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر، عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و ئەندامی لێژنەی دانووستناكار، لە كۆمێنتێكی نووسەرێكی پارتی نووسیویەتی: ئەوەتا خودی جەنابی تێکۆشەری نیشتمانپەروەر(مەبەستی فەریدوون عەبدولقادرە) دەڵێت شەوی شانزەی ئوکتوبەر ئێمە لە مەڵبەند بووین و کۆسرەت بە منی گوتووە تو ببە پارێزگاری کەرکوک.

عەلی عەونی دەشلێت: “کاکە ئەمانە ھەموویان ھاوبەشن لە خیانەتەکە، واتە ئەو شەوەی کەرکوک داگیر دەکرا کۆسرەت خەریکی بەخشینەوەی پۆست بووە”

دەربارەی ئەوەی باس لەوە دەكرێت كۆسرەت ڕەسول لە ١٦ـی ئۆكتۆبەردا بەرگری كردووە، عەلی عەونی دەلێت: ئەرێ ئەو پێشمەرگانەی کە دەڵێن لەگەڵ کۆسرەت بوون و شەھید کران بە دەستی حەشد و سوپای عێراق ، ئەوانە کێ بوون، خێرە ئێمە نەماندیت تازییەیەک لە ھەولێر ھەبێت؟؟؟خۆ ناڵێن فەوجەکەی حیمایەی کۆسرەت خەڵکی سلێمانی و رانیە بوون؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.