سەرکردەیەکی پارتی:له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ كۆتایی‌ پێهاتوه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 899 جار بینراوە 0 سەرنج
5520191622670_875e22fff424b85f034616a6cb697eb3_L

ستاندەر

ئەندامێکی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕایدەگەیەنێت،ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێت به‌شداربێت له‌ حكومه‌ت، قسه‌ له‌سه‌ر پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوكیش ده‌كرێته‌وه‌،ئاراس حه‌سۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕایگه‌یاند: ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا له‌ده‌ستی‌ یه‌كێتیدایه‌، كۆبونه‌وه‌ ده‌كات یان نا، وه‌ك پارتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ 10ی‌ مانگ سوێندی‌ یاسایی‌ ده‌خوات، له‌و واده‌یه‌شدا كاندیدی‌ پارتی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت راده‌سپێردرێت،

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت،له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ كۆتایی‌ پێهاتوه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی دانانی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ حكومه‌ت چاره‌سه‌رده‌كرێت، ده‌بێت له‌نێوان كاك كۆسره‌ت و جه‌نابی‌ سه‌رۆك چاره‌سه‌ر بكرێت، ناوه‌ڕۆكی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ له‌مڕوه‌وه‌ روونه‌.

سەرچاوە:تۆڕی هەواڵی سلیمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *