لوتکەی ئیسلامی لە خولی چواردەمینی

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

مەهدی کاوانی 

سێ ساڵ جارەک و لە یەکێ لە ولاتە ، ئیسلامیەکانەوەیە . خولی سێزدەمینی لەئەستەمبۆل کرا . بە گوێرەی عورف و تەقالید و بەرنامە پێشتریەکانی لوتکەێ ئێسلامی ، دەبوایە رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ خۆی بەشدار بوایەو کلیلی کردنەوەی لوتکەی نوێی تەسلیمی شا سەلمانی سعودیەی کردبایە ، کەچی ئەردۆگان بەشداری لوتکەکەی نەکردو چاوش ئۆغلۆی وەزیری دەرەوەی لە جیاتی خۆی نارد . ئەو گوتی بەشداری نەکردنم لە بەر خۆ ئامادە کردنم بوو لە دووبارە ھەلبژاردنی ئەستەمبۆل ، کەچی بەشە زۆرەکەی بەشداری نەکردنەکەی، وەک چاودێران باسیان لێوە دەکرد ، لە بەر تێکچوونی پەیوەندی نێوان تورکیاو سعودیە بوو لە سەر مەلەفی جەمال خاشاعچی . ئەگەر چی لێدوانەکانی نێوان تورکیاو سعودیە دوا بە دوای کوژرانی خاشاعچی لە دژی یەکتر ، تابڵێیت ئاگرین بوو بەلام چاوش ئۆغلۆ و ئەو جارەیان بەنەرمی لێدوانی داوخۆی نەخستەناو ھیچ باسو خواسێکەوە کە قسەی جیاواز وبەپێچەوانەی سعودیە بکات . بەکورتی بەندە و لە ڕێگای کەنالی جەزیرەوە دوێنێ تادرەنگە شەوگوێم لە وتەی سەرۆکانی ولاتانی ئیسلامی و قسەکەرانی ئەم وئەوی تر گرت ودەمەوێ ھەندێ لە تێبینیەکانم لەو خالانەی لای خوارەوە کورت کەمەوە :

١- وتەی یەکەم ھی مەلیکی سعودیە شا سەلمان بوو و ھی دووەمیش ھی سەرۆکی ڕێکخراوی ئسلامی و سێیەم و چوارەم و پێنجەمو شەشەم و ھەندێکی تریش ھی مەلیکی کوێتو شای ئەردەن عەبدول فەتاح سیسی میسری و ھەندێکی تر بوون و دواتریش لێدوانی زیاترمان نەبینی ولە کۆتایی کۆنگرەکە وەتە بێژە سعودیەکە داوای لێ بوردنی کرد کە لە بەر خەلەلی کامێرا نەتوانرا ئەوانی تر بگوازرێتەوە . ھەشن دەڵێن ئەو نەگواستنەوەیە بە مەبەست بوو .

٢-شا سەلمان وتەی ئەوەل و ئاخیری بە دژی ئێران دەست پێ کرد .

٣- ئێران و قەتەر بەشدار نەبوون و بە گوێرەی ئەو لێدوانا نەی کە لە وتەبێژی ئێران وەرگیران ، ئەوان گۆتیان چۆن بەشداری لە لوتکەیەکی وەھا دەکەن کە ئیعادەی ئیعتیبار بۆ ئێران دانەنێن . ھی قەتەریش پێ دەچێ لەو گرژیە دوو سێ سالەو ئەو گەمارۆ ئابووریەی ولاتانی کەنداوەوەی محوەری سعودیە بێت . وتە بێژەکەی ئێران گۆتی با لوتکەکەش لە سعودیە کرابێ و ھەموو تواناکانیان لە دژی ئێرانەوە وەگەر خستبێ بەڵام بەلاغی خیتامی بەشدار بووان بەدلی ئەوان ، نەکەوتەوە . گۆتێشیان باس لەمەلەفە زیندووەکان کە سەفقەت قەرن و قودسو جۆلان و لوتکەی ئابووری جیھانی یان ئەمەریکایی و ولاتانی کەنداو لە بەحرێن ، نەکرا و ھەروەھا باسیشیان لەو گەمارۆ ئابووریەی ئەمەریکی بە سەر ئێران نەکرد .

٤- مەلەفە زیندووەکانی تریش لەبابەت سۆدان و جەزایەرو لیبیا و عیراق و سوریا ، زۆر بە کەمی ھێنرانە ناو باس و خواسەکان ولە بەلاغی خیتامیش باسیان لێوە نەکرا . عەبدول فەتاح سیسی و شای ئەردەن ، دوورو نزیک باسیان لە ئێران نەکردو لە سەر مەسەلەکانی فەلەستین و دامرزراوە ئابووریەکی بەحرین و سەفقەتی قەرن و زۆر کێشەی تر ، خۆیان بە دوور گرت . بەگوێرەی چاودێران ئەوان نەیان ویستیە لە سەر مەسەلەیەک ، ئاخافتن بکەن ، کە نەزانن بە چ لایەکدا ، دەکەوێتەوە بە تایبەتی لە سەر پەیوەندی نێوان ئێران وئەمەریکاو سەفقەی قەرنی نێوان ئیسرایل و فەلەستینیەکان .

٥- ڕێکخراوی ئیسلامی جیھانی تەمەنی ٥٠ سالەی خۆی بەڕێکردووەو دامزراندنیشی لە سەر کێشەی فەلەستین بووە ، کەچی مەحمود عەباسی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان لە ڕیزی دووەمی بەشدار بووان ، دانابوو .

٦- بە گوێرەی قسەکەران و چاودێرانی دەرەوەی کۆنگرەکە ، قسەکانی پاشای کوێت سالم سەباح لە ھی ھەمووانیان سەنگینتر بووە . ئەو زۆر ڕاشکاوانە باسی لەوە کرد ، ٤٠٪‏ ئەوانەی ولاتانی خۆیان بەجێ ھێشتووەو بوونەتە نازح یان کۆچبەری ولاتانی تر لە سەرانسەری ھەموو جیھان ولاتانی عەرەبین و ٦٠٪‏ ھەژاری جیھانیش ولاتانی ئیسلامی پێکی دەھێنن و کەچی بەشی ھەرە زۆری کەرستەکانی گەشەکردنی ئابووری بە نەوتیشەوە کەوتوونەتە ولاتانی عەرەبی .

٧- عەبدول باری ئەنتوانیش لە ئاخاوتنێکی دا گووتی ئەو سێ لوتکە ھەزەلیەی لە سعودیەکرا و پێمان خۆشبێ و نەبێ بەشی شێری لە نارازیبووەکانی شەقامی عەرەبی دەگوازێتەوەبۆ ئێران .

٨- ئێرانیش لە ھەمان ئانوساتی کۆنگرەی مەکەو ھی ولاتانی ئیسلامی ، زنجیرەیەک لە خۆپێشاندانیان لە ولاتی خۆیان کردو وێنەکانی شا سەلمانی سعودی و ترەمپی ئەمەریکیان وەک کاریکاتەر نیشانی جەماوەر دەدا .

٩- کەمیش نەبوون ئەوانەی دەیان گۆت کۆنگرەکە کۆنگرەی خیتاب و وێنە گرتن بوو.

١٠- بەکەمی باس لە حوسیەکان کراولە بەلاغی خیتامیش تەنتا ئیدانەی ئەو ھێرشەیان کرد کە کرایە سەرچوار کەشتی گەلیەکەی بەحرێن بێ ئەوەی ناوی ئێران بێنن و باسی ئیدانە کردنی حوسیەکانیش ھەر نەکرا .

١١- کەنالی جەزیرەش زۆر بە زیرەکانە باسی لەو سەدان ملیار دۆلارەی فرۆشتنی چەکی ئەمەریکی دەکرد بە سعودیەو دەشی گۆت لە لایەکەوە ترەمپ خۆی پێ با دەداو نیشانی ھاولاتی ئەمەریکی دەدا و دەڵێ چاوەروانی دۆزینەوەی سەدان ھەزار ھەلی کاری تر بن بەو پارەی فرۆشتنی چەک بە سعودیەو لە لایەکی تریش شتی تریان دەوروژاند وەک بڵێن باشە عیبرەت چیە لە کرینی ئەو سەفقە چەککرینەو نەشتوانی فرۆکە بالستیە بێ فرۆکەوانی ئێرانی کە نرخی ھەر فرۆکەیەکیان لە ٣٠٠ ھەزار دۆلار تێ ناپەڕێ بخاتە خوارەوە .

١٢- روسیا بەشداری لوتکەکەی نەکردو چینیش بە نامەیەکەوەو بۆ جاری یەکەمیەتی ، پشتیوانی خۆی بۆ لوتکەی ولاتانی ئیسلامی لە مەکە کرد .

١٣- بەبۆچوونی خۆم ئەو کۆنگرەیەی کە لە پێناو ئەوە کرا کە حەشدی ولاتان لە دژی ئێران وەرچەرخێنن ، نەک ئەوە نەکرا بەلکو ھەر بابای سەرۆکی ولاتان بوو نەک لە سەر مەلەفی ئێران خۆیان بە دوور دەگرت بەلکو نەدەچوونە ناو بنج و بناوانی مەلەفە زیندووەکانی تریش و کورسیەکەی سوریاش بە خالی مابۆوەو بەندەش بەس بە وێنەسەرۆک کۆماری عیراقم بەرھەم سالح بینی و کوردیش بە کەم و زۆر نەھی سوریاو عیراق نە ھی تورکیاو ئێران و شوێنی تر نەھاتنە ناو باس و خواسەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.