نوێترین هەوڵی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ لاوازکردنی پێگەی نێچیرڤان بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 921 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی دەنگنەدانی پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتیمانی بە نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کێشەوناکۆکییەکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە ناو پارتی دیموکرات زیاتردەبێت،بەپیی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی داوای لە مەسعود بارزانی کردووە پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دوابخات تاوەکوو لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و پەرلەمانتارەکانی یەکێتیش دەنگ بە نێچیرڤان بارزانی بدەن بۆ سەرۆکی هەرێم،بەڵام بەهۆی ناڕەزایی مەسرور بارزانی لە دواخستنی پرۆسەی دەنگدانەکە،بارزانی بە داواکەی برازاکەی ڕازینەبوو بۆ دواخستنی کۆبەنەوەی پەرلەمان،ئەوەش پێگەی  نێچیرڤان بارزانی لاوازکردووە لە ناو پارتی دیموکرات و هەرێمی کوردستان  بەتایبەت ئەگەر مەسرور بە دەنگی زیاتر پۆستی سەرۆک حکومەت وەرگرێت،هەربەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات دەیەوێت نەرمی زیاتر بنوێنێت بەرامبەر یەکێتی نیشتیمانی بە تایبەت لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، لە بەرامبەر دەنگدانی یەکێتی  بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.