رِەشاد گەڵاڵی
سەرکردەی هۆشیاروکاریزما دەبێ خاوەن ویست و ئیرادەی سەربەخۆ بێت وخوێندنەوەو پێشبینی وردی هەبێت لەمەڕ
کۆی پێشهات و ڕووداوە سیاسیە نێوخۆو هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان و کۆی پرسەچارەنوسسازەکان ،
دانیشتن و گفتوگۆو دیدارەکانی پشتی شانۆ وامان پێ دەڵێت لەسەر هەردوو ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان دوو ویست دوووخواست و دوو بڕیاری نابەرابەر بەدی دەکرێت بەر لەڕیفراندۆم تاکوئیمڕۆ ،
یەکەمیان بڕیاری ئەمریکا + هەرێمایەتی وعیڕاق بەرەیەك لەخۆدەگرێت دژ بەویست و بەرژەوەندییە
باڵاکانی گەلەکەمان ،
دووهەمیان بڕیاری پارتی و جەنابی مسعود بارزانی یە لەسەرئایندەو داهاتووی هەرێم بێ گەڕانەوەو بێ ڕاوێژ کردن لەڕابردوو بۆئێستا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لەنێوخۆی هەرێم لەشوێن خۆی بێ گەڕانەوە بڕیار دەدات ،
بەپێی بەدواداچوون وخوێندنەوەی بەندە لەمەڕ پێشهات و ڕووداوەکان لەنێوان مەترەقەو سندانی ئەمریکاو هاو
پەیمانەکانی کەدژ بەوست و پێشڕەوی و پێشوەچوونەکانی
کانی هەرێمی کوردستانن لەسەرجەم ئاستەکانی سیاسی ، ئابووری ، پەیوەندییە هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتیەکان بەڕوونی دەرکەوتووە کەهەوڵەکان خۆی لەبەرتەسك کردنەوەی هەژموونی کورد دەگەیەنێ لەناوچەکە ،
بەئاڕاستەیەکی تر سوور بوونی بارزانی لەمەڕ ئەنجام
دانی شانۆگەری ڕیفراندۆم لەڕابردوو جگە لەتێکدانی ئاشتەوایی سیاسی ، کۆمەڵایەتی لەسەرهەردووئاستی هەرێم و ناوەند لەمەڕ پرسەهەنوکەیی و پرسە چارە نوسسازەکان بەتایبەتی لەپڕۆسیسی ئیداری و تێکدانی یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتمانی لەهەرێمی کوردستان سوود گەلێکی تری لێ سەوز نەبووە ؟
لەم نێوەندە هاتووم و دەپرسم دەبێ کام ویست کام خواست و بڕیار شوێنی شیاو بگرێ و سەر بکەوێ ئایا ویستی ئەنجام
دانی ڕیفراندۆمێك لەپێناومانەوەو پاراستن و خۆشەویستی کورسی دەسەڵات بوو لەڕابردوو ؟
یاخود پاشەکشەیەکی شەرەف مەندانە لەپێناو دەربازکردنی گەل و نیشتمان و هەرەس پێهێنانی پلانی گڵاوی
نێوخۆ، هەرێمایەتی، نێودەوڵەتی کەویست و خواستێکی نەزۆکانە لەخۆدەگرێت بەئاڕاستەی لەدەست دانی کۆی دەستکەوتە بەدی هاتووکان و هۆکارگەلێك دەبێت بە
ئاڕاستەی بچوك كردنەوەی ڕۆڵ و سەنگی کوردلەهەرێم و ناوچەکە لەداهاتوودا ؟
پرسگەلێك ماوەیەکە بیروهۆشی سەرقاڵ ولێ زەوت کردووم و دەمەوێ بەشێنەیی بیگەیەنم بەخوێنەر ئایا
ڕەتکردنەوەی داواکاریەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانە پاشکۆکانی لەناوچەکە جگە لەوەی ماڵوێرانی کردەدیاری بۆ هەرێم لەهەمانکاتدا پڕۆسەی دێمۆکراسیش دوادەخات و سەری مایەش دەخوات ،
گەر زێدەڕۆییم نەکردبێت لەم چەند دێڕە خوازیارم بڵێم سەرکردەی هۆشیارو کاریزما ئاشنا بەسیاسەتی نێوخۆو نێودەوڵەتی ئەوسەرکردەیە کەلەدواین چرکەساتەکان نەتەوەو نیشتمان لەدەست ڕەشەباو زریان و باو تۆف ڕزگاردەکات نەوەك ڕکەو لاساری بکاتە پێوەرو وەك داهێنانێکی نوێ بیخزێنێتە نێو ئەدەب و فەرهەنگی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا ،
لەکۆتا دەڵێم ئاساییە مرۆڤ و سەرکردەکان پەندو وانە لەمرۆڤە ژیر و سەرکردەکانی پێش خۆیان وەربگرن و ئاوڕێکی جدیش لەهەنگاوو سیاسەت و تاکتیکی ڕۆژ وەربگیرێت کەچۆن لەڕابردوو تاك تیکی ڕۆژانە خراوەتە خزمەت سەرخستنی ستراتیژی نەتەوەیی و نیشتمانی ،
ماندێلای مەزن سستمی دێمۆکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی چەسپاند لەووڵاتێك کەسیاسەتی ڕەگەزپەرستی وجیاکاری لێ پەیڕەو دەکرا لەنێوان ڕەنگی مرۆڤەکان ئەم سیاسەتە لەسەرووی هەموو پێوەرەکان بەدی دەکرا لەبریتۆریای دوێنێ و جنوبی ئەفریقای ئیمڕۆ
لەنێو هەرێم و عێراقیشدا ڕەوانشاد جەنابی مام جلال بەتواناو لەخۆبردوویی خۆی هەوڵەکانی چڕ دەکردەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ لە ئێوارە خوانێك دەبووەفریاد
ڕەس بۆکۆکەرەوەی هەموان و چارەسەری پێویستیشی لابوو بۆخەمی هەموان بۆیە لای هەردووپێکهاتەی سوننەو شیعە مەدالیای سەمام ئەمانی پێ بەخشرا
مام بەم هەنگاوو کارەجوان و ئاڕاستەکارکردنەی داماڵینی بەرگی حزبی کردە پێوەر بۆ بوون بە مەرجەع لای کۆی پێکهاتەکانی عیراق بەدەرلەویستەکانیان ،
بۆیەدەڵێم پێچەوانەی شەپۆڵی ئاو مەلەبکرێت واتە مانەوە بە بەرگی حزبی بەباڵاوە ، ئەوسا بەم هەنگاوە گەورەترین زیان بەداهاتوو بەرژەوەندییە کەسی و بنەماڵەو حزبی دەگەیەنرێت و بەرگی بوون بەمەرجەع هەرگیز بەباڵاوە نادوورێت چونکە بوون بەمەرجەع قوربانی دەوێت قوربان .