ئەندامێکی لیژنەی دارایی:حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

لەلایەن ستاندار Posted on 187 جار بینراوە

ستاندەر

نەدا شاكر جەودەت ئەندامی لیژنەی  دارایی و وەبەرهێنان  لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی “مەعلوومە” دەڵێت: بودجەی ئەمساڵ ڕێكەوتنێكی فەرمی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەخۆگرتووە بەوەی لەبەرانبەر رادەستكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بەكۆمپانیای سۆمۆ ، حكوومەتی بەغداش مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەدات “.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت: حكومەتی ناوەندی پابەندییەكانی خۆی بەپێی یاسای بودجە بەجێگەیاندووە ، بەڵام هەولێر خۆی لەجێبەجێكردنی بەرپرسیارییەتییەكانی بێدەنگ كردووە ، ئەوە لەكاتێكدا بەجیا لە بەغدا رۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

جەودەت ئەوەش دەڵێت: حكومەتی ناوەندی پابەندە بەوەی بەندەكانی یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێبكات و ڕێگە نەدات پارەی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەرستی وڵات بۆ هەرێمی كوردستان بچێت، كە ئامادە نییە ئەوەی لەئەستۆیەتی جێبەجێیی بكات ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش لای خۆیانەوە باجی ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەدەن بەوەی ئامادە نییە برگەكانی بودجە جێبەجێ بكات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.