یەکێتی لەسەر داواکاری مەسعود بارزانی ئەندامانی وەفدەکەی بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دیاریکردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەب سیاسی بڕیاریدا بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات،بەپێی زانیارییەکانیش مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات داوایكردووە لە یەکێتی  ئەو كەسانە لەپشت روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوەن شداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم نەكەن،شایەنی  باسە ئەمرۆ  وتەبێژی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی  ڕاگەیاند، هەر یەك لە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی ‌و حاكم قادر ‌و عومەر فەتاح ‌و ئەرسەلان بایز، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێنەرایەتی یەكێتی دەكەن لە رێوڕەسمەكەدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.