بۆچی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان سوێند ناخوا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 208 جار بینراوە

عزیز موستەفا

شوێنی سوێندخواردني بوستي بالاي كوردستان يه كيك له ودوو شوينه بيروزانه يه
١-به رله ماني كوردستان
ئەگەر بیانووی بچوکی هۆڵی پەرلەمان لەبەرچاو بگیرێت کە جێگای خەڵکی دڵسۆز فیداکاری گەلەکەمانی نابێتەوە یان جێگای میوان و دڵسۆزانی خەباته ڕەواکەی کورد نابێتەوە ئەوا
٢- بەدیلی پەرلەمان مۆنیومێنتی هەڵەبجە, ئەنفالی گەرمیان, بالبسان، بادینان و بارزان و زامی تازەی کۆچو و تراژیدیاکانی شەنگال و دەیان شوێنی پیرۆز و شایستەیە کە دەبێ مەراسیمی سوێندخواردنی تێدا ئەنجام بدرێت.
دەبووا ڕیزی یەکەم و دووەم بۆ ئەو کەس و توێژانە تەرخان بکرێت: پێشەمەرگەی قارەمان, پەڵەوانانی شەنگال و گەریلا چیا پارێزەکانی کوردستان و ئەو دایکانەی جەرگیان بۆ فیداکارانی نیشتیمان خوێن لە جەرگیان ئەتکێ….
دەبێ ریزی یەکەم و دووەم بەرێزەوە دابین بکرێت بۆ کەسوکاری شەهیدان جا چ وارسي لیوا شێرکۆ چ هوجام و چ زەنگی شەنگال وج سەدان کەس لە کەسوکاری شەهیدان و رەمز و مەدالیاکانی شۆڕش وئاوەدانی کوردستان بەخوێنی ئەوانەوەیە كرنك نبه ….
هەر لەڕیزی پێشەوە کورسی کەمئەندامانی سەنگەر و قوربانیانی شەڕی پاراستنی خاکی کورسی دابنێن کە لەهەر کورسیەک بەڕێزتر و بەقەدرترە لای هاونیشتیمانیان.
با کچ و ژنانی یەزیدی و پاشماوەکانی ئەنفالیش هەر لە ریزی پێشەوە دەرکەون بۆ ئەوەی بە دوژمن بڵێین ئەوان رەمزی شەرەفی وڵاتی ئێمەن…
با کورسیەکان دابنێن بۆ نوينه رايه تي جوتیاری کەرکوک و دەشتی ناوچە دابڕێنراوەکان کە چەند ساڵە بەرهەمی دەستی ماندوو قڵشاویان بەدەستی شۆفینی عەرەب و دارودەستەکانیان دەسوتێنرێن, با به دوژمن بلين کە خەرمانی خەباتی کوردايه تيمان ئيره يه ..
لایەکی هۆڵ بکەنە جێ کورسی مامۆستایان و فەرمانبەران کە بە گولە و شەق وەڵامی داوا ڕەواکانیان درایەوە بۆ ئەوەی دەرکەوێ کە نیەتی پاکیان بە هەڵە لێکدراوەتەوەو ئێساکە دڵیان ئاو دەخواتەوە….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.