ئەرسەلان بایز: تەلەفۆنێك ساردی و گرژییەكانی زیاتر لە شەش مانگی رابردووی خاوكردەوەو وا خەریكە هاوكێشەكانیش دەگۆڕێ‌

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە

ستاندەر

ئەرسەلان بایز لە نوسینێکی بە ناونیشانی تەلەفۆن بڵاویکردۆتەوە ،ئاشکرایدەکات کە  تەلەفۆنێك ساردی و گرژییەكانی زیاتر لە شەش مانگی رابردووی خاوكردەوەو وا خەریكە هاوكێشەكانیش دەگۆڕێ‌،

ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکە:

کۆڵەپـشت
تەلەفۆن
09/06/2019
 
(5)
 
تەنیا تەلەفۆنێك ساردی و گرژییەكانی زیاتر لە شەش مانگی رابردووی خاوكردەوەو وا خەریكە هاوكێشەكانیش دەگۆڕێ‌… تەلەفۆنێك مۆتەكەی سەر سنگی خەوی شەوانی هاووڵاتیانی كوردستانی هەتەرە كرد… تەلەفۆنێك لە ساتەوەختێكی ناسكدا دەرگایەكی كلۆم دراوی نێو دوو حزبی گەورەی كوردستانی ئاوەڵا كرد. ئەگەرچی تەلەفۆنەكە درەنگ وەختە، گەر پێش چەند مانگێك بكرایە، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و دڵەڕاوكێی خەڵكیش بەم رۆژەی ئێستا نەدەگەیشت. تەلەفۆنەكە كە لە دوا چركەساتی كێشەیەكی گەورە كرا، بەڵام ئەگەر كاروان رێگایەكی دووریشی بڕی بێت و لە مەبەست دووركەوتبێتەوە، ئەگەر لە نیوەی رێگاش ئاڕاستەی خۆی بەرەو راستەڕێگا بگۆڕێت، قازانجێكی گەورەیە.
توخوا خەڵكینە ئێوەو ویژدانتان، ئێوەو خوای خۆتان، ئەگەر تەلەفۆنێك، نامەیەك، سەردانێك گرێ‌كوێرەكانی نێوان میللەتێكی هاوزمان‌و یەك چارەنووس بكاتەوەو دڵی كۆمەڵانی خەڵكیش ئاسوودە بكات، چۆن دەبێ‌ مرۆڤ سڵی لێبكاتەوە. بەتایبەتی بۆ مرۆڤێكی ناسراو بە (كراوەو زمان پاراوو ئاشتی‌و تەباییخواز)یش. ئاخر چ ڕەوای هەقە براكان لەبەرامبەر یەكتردا هێندە رقئەستوورو بێباك بن. كەچی سەركردەی حزبەكانی كوردستان رۆژانە چەندین تەلەفۆن بۆ ئەملاو ئەولای غەیرە كورد دەكەن، یان نامەیان بۆ دەنێرن، بگرە جار جارە سەردانیشیان دەكەن. با ئەو كەسانە هەندێكیان شۆڤێنی‌و ساڵانی پێشووتر دەستیشیان لەتاوانەكانی كوردستان هەبوو بێت، بەڵام كاتێ‌ دەمانەوێ‌ بۆ خاوكردنەوەی گرژییەكانی نێوان خۆمان تەلەفۆنێ‌ بكەین یان هەندێ‌ نەرمیی بنوێنین، سەد لێكۆڵینەوەو حساب‌و كیتاب دەكەین.
چی بكەین، خوا؛ ئێمەی بە كورد خەڵق كردووە، بۆیە هەر دەبێ‌ لەگەڵ یەكتر بسازێین‌و گیانی لێبوردەییمان لەبەرامبەر یەكتردا هەبێت. ئەگەر تەبانەبین‌و لەگەڵ یەكتر نەسازێین، دوژمنان بۆمان لە بۆسە دانیشتوون‌و تاهەتایە هەر ژێردەستەو دیل‌و داماوی دەستی ئەم‌و ئەو نەتەوەو حكومەتە سەردەستەكانی ئەمڕۆ دەبین.
ئەوەتا حكومەت‌و سەرۆكە بەناو دۆستەكەی عیراق، لەكەلێنی ناكۆكییەكانی یەكێتی‌و پارتی، رۆژانە كەركوك تەعریب دەكات و (سجل الاحوال المدنی) تۆماری باری شارستانی ناوی كەركوك دەگۆڕن‌و عەرەبی دیالەو ناوەڕاستی عیراق هاوردە دەكەن‌و لەسەر كەركوك تۆماریان دەكەن. یەكێتی‌و پارتی-ش كاتێ‌ بەخۆدادێنەوە، تیر لە كەوان دەرچووە. عەرەب بۆتە زۆرینەی كەركوك.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.