ناوەندی تویژینەوەی ستراتیجی ستاندەر هەلسەنگاندنی بۆ ڕێوڕەسمی سەرۆكایەتی هەریم دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 568 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی تویژینەوەی ستراتیجی ستاندەر بە ووردی چاودیری ڕێو ڕەسمی قۆناغی نوێی سەرۆكی هەریمی كرد لە هۆلی سعد عبدالله، هەروەها لەزانیاری ووردی پیشووتری و لیكدانەوەكانی ئەو ناوەندە ئەو بەرەنجامانەی بۆ دەركەوت:

1- بەگشتی جۆریك لە تەبایی بەدی كرا لەسەر ئاستی ناوەخۆی كوردستانی و ئاستی عیراقیش ،ئەوەش گوزارشە لە سیاسەتی نوێی سەرۆكایەتی هەریم .

2- بە پیی ووتارەكەی سەرۆكی هەریمی نوێ كە تیایدا سوپاسی ئەوانەی كرد دەنگیان داوە یان نەیانداوە ،هەروەها سوپاسی حەشدی شەعبیشی كرد دیسان گوزارشە لە قۆناغیكی نوێی پەیوەندی ناوەخۆی و عیراقی جیا لەوەی پیشووتر .

3-لە ووتارەكانی سەركردە كوردەكان ناوی مافی چارەنوس و ریفراندۆم ودەولەتی كوردی بە تەواوی غایب بوو، جگە لەو ئاماژەیەی د بەرهەم سالح كە ووتی (رۆژهەلاتی ناوەراست ئارام نابیت تامافی كورد زامن نەبیت) ، ئەوە جگە لەوەی لێنەدانی مارشی ئەی رەقیب دەگوترێت بۆ دڵڕاگرتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە.

4-ئەوەی زۆر سەرنج راكیش بوو غیابی نیودەولەتی و رۆژئاواو ئەمریكا بوو لەبەرامبەریدا حزوری ئیقلیمی (توركی – ئیرانی -عیراقی)لێی بەهێز بوو ،ئەوەش نوقستانی گەورەو پیچەوانەیە ئەگەر سەرۆكی هەریمی داهاتوو بتوانێ بەرنامەی چارەی بۆ دابڕێژی بەهاوكاری هەمو لایەك وهاوكاری سەرۆك كۆماریش .

5- بەساردی پیشوازی لە حزبەكوردستانیەكان كرا ، ووتەیان نەبوو ،كەچی ووتە بۆ كەسیكی وەك (خمیس خنجر )هەبوو ، تەنها بەرهەم سالح ناوی مام جلال و نەوشیرەوان مستەفای هێناوە یاد .

6-پیدانی ووتە بەهەریەكە لە مسعودبارزانی (وەك یەكەم ووتە)و خمیس خنجر   دیسان ئەوە دووپات دەكاتەوە كە هیشتا روانگەی حزبی بەسەر پەرلەمان و دام ودەزگاكان زالە نەك ئەتەكیت و یاساو دامەزراوەیی و نەریتی دیپلۆماسی .

7- بەرنامەی كاری سەرۆكی هەریم ڕوون نەبوو ، زۆر ئینشائی و كلاسیكی بوو ، هەرچەندە لە ڕوە ڕۆمانسیەكەی ئەرینی بوو.

8- داكۆكی كردن لە (مەنزومەی ئیقلیمی ) و پیگەی كورد  لەلایەن بەرهەم سالح  بوار دەدا بە نیچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەریم لەو مەنزومەیە بئالێنرێت و جاریكی تر پیگەی كورد جولەی پیبكریتەوە بەرەو نیودەولەتی .

9- ئۆپۆزیسۆنی ڕاستەقینە دەركەوت لەكوردستان هەریەكە لە ئەمیری كۆمەلی ئیسلامی و سەرۆكی نەوەی نوێ بەشدار نەبوون، هەرچەندە کۆمەڵ لەسەر ئاستی فراکسیۆنەکەیان بەشداربوون.

10- هیشتا نەبوویتە گرنگی پیدانی میدیا جیهانیەكان ودام ودەزگاكانی تر ، ئەوەش دوو پاتی خالی (4)ی سەروو دەكاتەوە .

سەرەڕای ئەوانەش ئەگەر بوار بدریت واپیدەچی سەرۆكی هەریمی نوێ بیر لە قۆناغیكی نوێی پەیوەندی لەناوەخۆوعیراقی بكاتەوە ، بەلام قەیرانەكان زۆر سەختن ئەگەر بتوانی خۆی لە حزبایەتی داڕنی و جیگەی هەمو لایەك بكاتەوەو لایەنەكانیش یارمەتیدەری بن ئەگەری زۆرە هەندێ ئومید بگەڕێتەوە كوردستان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.