ئـەحـمـەدی حـاجـی رەشـیـد دۆسـتـە یـان دوژمـن ؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

ڕێبوار حسێن

دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەی ھەرسێ پەرلەمانتار ( کاک ئەحمەدی حاجی رەشید و کاک ھوشیار عبداللە و کاک سەرکەوت شەمسەدین ) لەسەر پرسی نەوت و موچەو پێدانی یاداشت بە دادگای فیدڕاڵی، ئیتر ھەرئەوەندەیان خۆش بوو تاکو لە کۆنگرەکە بونەوەو چونکە قسەکانیان زرەری بۆ پەزەکان ھەبوو، بێ داواکردنی ڕوونکردنەوەو بەبێ ئەوەی بزانرێ ئەو کارەی دەکرێت دۆستایەتیی یە یان دوژمنایەتی ھێرشێکی ناڕەوا کرایە سەر ھەرسێ پەرلەمانتار، بەتایبەت کاک احمدی حاجی رشید و من ھەندێ لەو پۆستانەم بینی کە وشەو تەعبیری زۆر ناشیرینیان بەکارھێنابوو بەرامبەر برای دڵسۆزو خەمخۆری گەلی کورد کاک احمدی حاجی رشید ، لەو ڕۆژەوە زۆر بابەتی جۆراو جۆرنوسراوون ھەندێ دەڵێن خیانەتەو ھەندێ دەڵێن کورد دۆستی ئاوای ھەبێ دوژمنی بۆ چیەو زۆر شرۆفەی تریش..
من لێرەوە دەمەوێ ئەوە بەو میدیا سێبەرو دەربارانە بڵێم پیاوێکی وەکو کاک احمد جێگای شانازیە بۆ گەلی کورد، نوێنەرێک بە ھەبوونی سێ کورسی و ئێستا دوو کورسی لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی، بەڵام پێگەیەکی زۆر گەورەتری گرنووە لەچاو دوو کورسی پەرلەمانیی شایەنی رێزلێنان و قەدر گرتنە، نازانم چ سایکۆلۆژیەکی سەیرە حیزبی دەسەلاتدار ئەندامەکانی وا ڕاھێناوە ھەرکەسێ کارێک بکات با دڵسۆزی بێت بۆ گەل و خاک و نیشتیمان بەڵام مادام لەگەڵ بەرژەوەندی حیزبی دەسەڵات تێگدەگیرێ ( ھەڵبەت بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی ) ئەوا بێ یەک و دوو دەکەوێتە بەر ھێرشی نارەواو چی ناشیرین و خراپە پێی دەوترێت، ئەوەی میدیای سێبەری دەسەڵات وای پێدەکات ھەر ئەو کەسەیە لە ئەمریکاو وڵاتانی تر بانگھێشتی دەکەن و گوێ لە قسەو بۆچونەکانی دەگرن و داوای لێ دەکەن سەرنجە دارایی و ئابوریەکانی بخاتەڕوو تاکو سودی لێ ببینن، کەچی ئەم مرۆفە خوا بە کوردی خەلقی کردووە لە بەغدا بەرگری لە مافی ھاوڵاتیانی کورد دەکات لە کوردستان دەکرێتە دوژمن، کەمێک پێش ئێستا ڕوونکردنەوەی کاک احمدی حاجی رشیدم بینی بۆ ڕای گشتی بڵاوی کردۆتەوە زۆر بە دۆستانەو دڵسۆزانە، کاتێ ھەستی بە مەترسی کردووە لەسەر قوت و ژیانی خەڵکی کوردستان، لە (۱۳\٥\۲٠۱۹) دو یاداشتی نوسیوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕیکەری ھەرێم و راستەوخۆ سەرۆک کۆماری ئاگادار کردۆتەوە لەو ھەوڵانەی کە دەدرێن دژ بەبەرژەوەندی خەڵی کوردستان و لەڕێگەی راوێژکار ھاوژین عمر یاداشتی رادەست بەرێز سەرۆک کۆمار کرد و یاداشتی دووەم لە ڕێگەی بەڕێز عبدالستار مجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاراستەڕێز نێچیرەڤان بارزانی کردووە بۆ دڵنیابونیشی وینەیەکیی ناردووە بۆ دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وینەی سێھەم ناردووە بۆ بەڕێز فارس سلێڤانی بەرپرسی کاروباری فراکسیۆنی پارتی لەبغداد بۆ ئەوەی بگات بەدەستی بەرێز سەرۆکی حکومەتی نوێ.
ھەربۆیە کاک احمد دەڵێت : جەماوەری خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەمەوە ھەرچی رودەدات لەئەستۆی ئەو بەرپرسانەیە کە گوێ ناگرن، کەواتە ئێستا دەمەوێ جارێکی تر بپرسم پیاوێک ئەو ھەموو ھەوڵەی دابێ و خەمخۆری بۆ گەل و نیشتیمان و حکومەتی ھەرێم نیشان دابێ، ئەم پیاوە دۆستە یان دوژمن ؟!
بەراستی حەیف بۆ کورد دۆست و دوژمنی خۆی ناناسێ و خەریکە دەسەڵاتدارانی ھەرێم دروشمی ( جۆرج بۆش ) دوبارە دەکەنەوە کاتێ وتی ( ئەوەی لەگەڵم بێت دۆستمەو ئەوەی لەگەڵم نەبێت دوژمن !! ) ئەوەی سیاسەتێکی خراپەو دواڕۆژی ئەو سیاسەت کردنە سەرکەوتن بەدەست ناھێنێ…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.