سزای لەسێدارەدان

لەلایەن ستاندار Posted on 966 جار بینراوە

شوان سەید عەلى-پارێزەر

ئایە ئەو سزایە ماوە یان نا؟
لە ڕوی قانونیەوە سزای لە سێدارەدان لە کوردستان بەدەر لە یاسای تیرۆر لە مادەی ٤٠٦خاڵی یەکەم(ا،ب،ج،د،ە،و،ز،ح)ی یاسایی سزادانی عێڕاقی بوونی ھەیەو کاری پێ دەکرێ و دادگاکانیش بەردەوام ئەو سزایە بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئەو یاسایە (لەسێدارەدان) لە یەکێ لە ڕێکارەکان پێویستی بە ئیمزای سەرۆکی ھەرێم( لە ناوچەکانیتری عێڕاقیش سەرۆک کۆمار ) ھەیە و پێویسە سەرۆک واژوی لەسەر بکات . لە سالی ٢٠٠٨ەوە لەسەر داوای نەتەوە یەکگرتوەکان جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ڕاگیراوەو بەتەواوی جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش خۆی کارێکی نایاسایە، چونکە سەرۆکی ھەرێم لەڕوی قانونیەوە دەسەڵاتی ڕاگرتنی یاسای نیە، بەڵام دەتوانی عەفوی تایبەت دەربکات. جێبەجێنەکردنی ئەو یاسایەش گشگیر نەبووە، لەدوای ٢٠٠٨ەوە چەند حالەتێکی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ھەبووەو چەند تۆمەتبارێکیش لەسێدارە دراون!
ئەم سزایە بەدەر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بە یاسای ژمارە ٧ی دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان ھەڵپەسێردرا، بەڵام جارێکیتر لەساڵی٢٠٠٤ ەوە بەیاسای ژمارە ٣ کاری پێکرایەوەو، ئێستاکەش بەرکارەو جێبەجێش دەکرێت.

لە ھەرێکی کوردستانیش سزای لەسێدارەدان بەرکارە، تا ئەو کاتەی پەرلەمان ئەو یاسایە ھەموار دەکاتەوە لەڕوی قانونیەوە ھیچ بەربەستێک نیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایە، کارە ناقانونیەکە ئەوەیە کە لەسێدارەدان جێ بەجێنەکرێت…

ئەمە تەنھا ڕونکردنەوەیە، گوزارشت نیە لە بۆچونی من’ کە ئایە لەگەڵ سزای لە سێدارەدانم یان نا؟ ئەو بابەتە لەوە قوڵترە وا بە ئاسانی حوکمی لەسەر بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.