یەکێتی:قسەکانی مەحمود سەنگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناكات

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی ڕایدەگەیەنێت، وتەکانی مەحمود سەنگاوی گوزارشت لە هەڵوێستی  فەرمی یەکێتی ناکات،دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی لە وتارێکیدا ،هیڕشی توند دەکاتە سەر مەسعود بارزانی ،لە رونکردنەوەیەکدا لەتیف شێخ عومەر ،وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی دەڵێت، ئه‌و وتانه‌ى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناكات.

دەقى روونكردنه‌وه‌کەی وتەبێژی یەکێتی:

به‌ هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناكات. 
ئێمه‌ سه‌ره‌راى رێزى تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى مێژوویى كۆمان ده‌كاته‌وه‌. ئێستاش به‌په‌رۆشه‌وه‌، پێكه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نێین ‌و هه‌ر دوێنێش له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى فه‌راهه‌مكردنى كه‌شێكى ئارام و هێورو دۆستانه‌ كرایه‌وه‌، تا بتوانین پێكه‌وه‌ به‌ یه‌كگرتووى رووبه‌رووى مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌و، په‌له‌ بكه‌ین له‌ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنه‌كانى نێوانماندا.
دیسانه‌وه‌ دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ته‌نها لێدوان‌و وته‌كانى ووته‌بێژى ره‌سمى یه‌كێتى گوزارشت له‌ ڕاو بۆچوون‌و هه‌ڵوێستى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ رێزدا…

وته‌بێژى ره‌سمى مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
18/6/2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.