تیرۆری سپی

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

شوانە حسن ابوبکر

لەئەمڕۆدا لەکۆمەڵگەی کوردەواری مادەهۆشبەکارەکان بوونە دیاریدەیەکی باو و بەرچاو لەزۆربەی ناوچەو شارو شارۆچکەکانی هەرێم گەنجان و لاوان بەگشتی و چینەکانی تر بە تایبەتی پێیەوە ئاڵوودەبوون کە ئەمەش کاریگەری خراپ و نەگەتیڤ لەسەر تاکەکان و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەجێدهێڵێت .
سەرەتا بە پێویستی دەزانم دەزگای نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بناسێنم دەزگای نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ناسراون بە DEA، كه‌ دەزگایەکی یاسایی سەر بە بەشی دادە لە ئەمەریکا بۆ یاسای مادە هۆشبەرەکان، ئەم دەزگایە تاکە دەزگایە کە بەرپرسیارەتیی مادە هۆشبەرەکانی خراوەتە ئەستۆی به‌ شێوه‌یكی یاسایی له ‌ته‌وای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌مەریكا هاوپه‌یمانه‌ له‌گه‌ڵیان.
دەکرێت بڵێین ماددە هۆشبەرەكان یان سرووشتین یان دروستكراون و بەكار دەهێنرێن بۆ تێكدان و كەمكردنی چالاكی مێشكی مرۆڤ بۆ ماوەیەكی كەم، دواتر كه‌سه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی.
لەڕووی پۆلێن کردن و جیاکاریەوە دوو جۆر ماددە هۆشبەر هەیە، كه‌ مرۆڤ خووی پێوه‌ گرتوون و به‌ كاریان ده‌هێنێت، ئه‌وانیش:
الف : ماددە هۆشبەرە سرووشتییەكان كە بە شێوەی بنێشت بەكار دەهێنرێن و بۆ ماوەی چەند سەعاتێك بەردەوام دەبن و دەبنە هۆی تێكچوون لە دەماری گشتی و خاوبوونەوە و بێ هێزی لەش، یان شێوەی هەڵمژین لە ڕێگای كۆئەندامی هەناسەدانەوە، كە دەبێتە هۆكارێك بۆ لاوازكردنی ماسوولكەی دڵ و تووشبوون بە دڵه‌ نۆره‌.

ب : ماددە هۆشبەرە درووستكراوەكان وەك دەرمانی جۆراوجۆری كیمیایی، كە بەشێوەی ده‌رزی و هه‌ڵمژین بەكار دەهێنرێت وەك ئەو جۆرە دەرمانانە، كە بۆ وریاكردنەوە و نەخەوتن بەكاردێن، كە زۆر جار لەنێوانی شۆفێرەكان بڵاودەبێتەوە لە كاتی لێخوڕین بۆ ماوەیەكی زۆر یان لە نێوان خوێندكاران لە كاتی شەوانی پێش تاقیكردنەوە، بەڵام دەبێتە هۆی لەبیر چوونی هەموو زانیارییەكانی مێشك بە هۆی كەم خەوی، هەروەها جۆرەكانی دەرمانی خاوكەره‌وه‌ی كیمیایی و ماددەی هۆشبەرە دروست كراوە كیمیاییەكان، كە كۆنتڕۆڵی مێشك تێكدەدەن و دەبنە هۆی پەلاماری كەسانی دەوروبەر و كوشتنیان و ئەنجامدانی كاری نائاسایی و كێشەكانی تری ئەم حاڵەتە.
هه‌مووان ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆیه‌ به‌ مادده‌ ترسناكه‌ پزیشكییه‌كان ناوی ڕۆیشتووه‌ چونكه‌ كاریگەری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌مار و ده‌ماغی مرۆڤ.بەتیرۆری سپی ناودەبرێت ماددە هۆشبەرەكان دەبنە كاریگەریەك لەسەر مرۆڤ كە تووشی هەندێ كێشەی كەسێتی و دەروونی و كۆمەڵایەتی دەبێت، هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی كەسانێكی دەوورووبەری یان پەلاماردانی كەسانێكی نزیك لە ناو خێزان وەك خوشك و دایك و كچ و تەعەدا كردن لەسەریان بە هەموو جۆرەكانی كاری نا یاسایی و نا شەرعی.هه‌ندێك جاریش ده‌بێته‌ هۆی تووش بوون بە سستبوونی مێشك و كۆئەندامی دەمار، كە دەبێتە هۆی تێكدان لە شێوەی لەش و كۆنترۆڵكردن لە كاتی هەڵسوكەووت و ڕێكردندا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هێزی مێشك و توانای بیركردنەوەی كەم دەكات و كەسی تووشبوو بێ ئاگا دەبێت.كەسی تووشبوو لە كۆتایی ئاڵووده‌بوونی به‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ دەمرێت بە هۆی وەرگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددە هۆشبەرەكان یان تووشی ئیفلیجی دەبێت لە بەشی سەرەوەی یان خوارەوەی لەش.

فاکتەرەکانی تەشەنەساندنی مادە هۆشبەرەكان زۆرن بەڵام دەتوانین بڵێین چەند فاکتەرێکی سەرەكیمان هەیە وەک ژینگەی نالەبار و پڕ ململانێ و بێ كاری و بڵاوبوونەوەی فیلمی خراپ لەنێوان گەنجاندا هۆیەكی سەرەكییە بۆ فێربوونیان لەسەر مادە هۆشبەرەكان.وەهەروەها كێشەی ڕۆژانەی ناو خێزان، تێكچوونی نێوان دایك و باوك و خراپی مامه‌ڵەكردنیان لەگەڵ منداڵەكانیاندا دەبێتە هاندەرێك بۆ بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان.وەهەروەها هاتنی هەندێ خەڵكی بیانی بۆ وڵات له‌ ڕیگه‌ی گرووپ ی گه‌شتیارییه‌وه‌دا.وەهەروەها پەروەردەی خێزانی و شێوازی ئەو قۆناغانەی کە ئەوتاکە لە ژیاندا پێیاندا تێپەڕیوە

دەتوانین بەم شێوازە چارەسەری كەسی ئالودەبوو بەمادە هۆشبەکارەکان چارەسەربکرێن
تووشبوانی به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بە چەند جۆرێك چارەسەر دەكرێن بەهۆی لەناوبردنی مادە ژەهراویەكانی ناو لەش و كەمكردنی ئازار و پێدانی شلەمەنی زۆر له‌ ڕۆژژێكدا به‌ تێكڕایی و چارەسەركردنی دەروونی كه‌سه‌كه‌ و لایه‌نی كۆمەڵایەتی، ئه‌مه‌یش بە زانینی كێشەی ناو خێزان و هۆكاری بەكارهێنانی مادەی هۆشبەره‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت وەهەروەها فێركردنی كەسی تووشبوو بۆ ئەنجامدانی كارێكی گونجاو بە شێوەی ڕۆژانە و چارەسەركردنی كێشەی له‌ شوێنی ئیشوكاره‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ی بووه‌ و له‌و شوێنه‌ ده‌ركراوه‌ وەهەروەها باشكردنی پێوەندی كەسی تووشبوو لەگەڵ خێزان و دەوروبەره‌كه‌یدا وە پێویستە بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر كەسی تووشبووی چارەسەركراو وەهەروەها دۆزینەوەی مەشغەڵەتێک بۆ ژیانی ڕۆژانەی ئەوکەسە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.