ستاندەر
ماوەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگۆی دروستکردنی حزب لەلایەن قادری حاجی عەلی سەرکرەی پێشوی گۆڕان بڵاوبۆتەوە،لە نوێترین لێدوانیشیدا قادری حاجی عەلی بە ماڵپەری شار پرێس ڕادەگەیەنێت:بەبێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لێبێت حیزبیان بۆ دروست كردوینو ناویشیان لێناوە.هەروەها دەشڵیت، زۆر كەس پەیوەندیمان پێوەدەكەن بۆ ئەوەی بزانن تاچەند هەواڵەكە ڕاستە، دیارە حیزب بۆ خەڵك دروست دەكرێت و ناكرێت كارێكی وا لەخەڵكی بشارێتەوە، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە ئەو هەواڵانەی لەبارەی دروستكردنی حیزب بڵاودەكرێنەوە ناراستن.