جمعه كانی له‌له‌یی
ئه‌و ڕۆژه‌ی مام جلال چاوی لێكنا سه‌دان هه‌زار لایه‌نگر و ئه‌ندام و كادری خواره‌وه‌ی یه‌كێتی به كوڵ ده‌گریان ؛ گریانێكی راستی و قوڵپی ناخیان بوو هه‌م بۆ ژیانی مام جه‌لال هه‌م بۆ حاڵی یه‌كێتی . ئه‌و چركه ساته به‌شێكی زۆر له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆیان مه‌لوول ده‌رده‌خست به‌و مانایه‌ی بۆ مردنی مام جلال غه‌مبارن كه له‌واقع دا خۆ غه‌مبار كردنێكی سیحراوی و درۆیه‌كی گه‌وره بوو ؛ له‌وه‌ش خراپتر زۆربه‌یان پێیان خۆش بوو مام جلال مرد چونكه به مردنی مام جلال گۆچانه‌كه‌ی مام جه‌لالیش نێژرا .
ده‌زانن بێ حه‌یایی نه‌وعی زۆره ؟؟ ئه‌دی ئه‌وه بێ حه‌یایی نیه تا مام جلال مابوو هیچ كام له‌م مه‌كته‌بی سیاسی و له‌م سه‌ركرده‌و بنكردانه حه‌ددیان نه‌بوو مهرامایی و كوس كێشی و ماستاو بۆ هیچ حزبێكی ئه‌م دنیایه بكه‌ن ؟ ئه‌دی بێ حه‌یایی نیه تا مام جه‌لال مابوو هیچیان زاتیان نه‌ده‌كرد ناوی یه‌كێتی و ناوی یه‌كتر به خراپ ببه‌ن ؟ حه‌ددیان نه‌بوو به نهێنی و ژێر به‌ژێر كار بۆ ئه‌م حزب و ئه‌و حزب بكه‌ن ؟ مه‌گه‌ر كاك نه‌وشیروان ئاسا به ئاشكرا بلێ من واز له یه‌كێتی دێنم و حزبی تر دروست ده‌كه‌م ؛ كاره‌كه‌ی نه‌وشیروان له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پشتی یه‌كێتی شكاند و به‌رانبه‌ر به نه‌یاره‌كانی لاوازی كرد به‌ڵام هه‌زار جار مه‌ردانه تر و پیاوانه تر بوو كه ژێر به‌ژێر وه‌ك ئه‌م مه‌كته‌بی سیاسیانه دژی یه‌كێتی نه‌وه‌ستایه‌وه به‌لكو به ئاشكرا گوتی ده‌بم به نه‌یارتان .
ئێستا پاش مه‌رگی مام جه‌لال هه‌ر رۆژه‌و مه‌كته‌بی سیاسیه‌ك كوس كێشی و جاسووسی و ماستاو بۆ پارتی ده‌كات ؛ هه‌ر رۆژه‌و مه‌كته‌بی سیاسیه‌ك دژی یه‌كێتی ده‌وه‌ستێته‌وه له‌بیریان چوو له‌سایه‌ی یه‌كێتیه‌وه بوو ئه‌وان بووبون به مه‌سئوول و خاوه‌ن پاره‌ی زۆر و ده‌سه‌لاتی زۆر؛ ئه‌گه‌ر یەكێتی نه‌بوایه كێ چڵمی به‌م گهجهل و گوجهله ده‌سڕی ؟
به‌بیرمه سالی 1998 من به نوێنه‌رایه‌تی خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی كادران چوومه لای مام جلال له ماڵه‌كه‌ی خۆی له قه‌ڵاچۆلان بۆ هه‌ندێك داواكاری ؛ مام جه‌لالم زۆر به توڕه بوونه‌وه بینی ؛ دیار بوو پیاوێكی سلێمانی سكالای خۆی له ده‌ست غه‌دری مه‌كته‌بی سیاسیه‌ك گه‌یاندبوه مام جلال ؛ مام جه‌لالیش جوابی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه ناردبوو بێته لای ؛ كه من گه‌یشتمه لای جه‌نابی مام جلال مه‌كته‌بی سیاسیهكهش گه‌یشت ؛ مام جلال به‌به‌رچاوی من و چوار كه‌سی تره‌وه پۆرت و كه‌رامه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی شكاند و گۆچانه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌و گوتی هه‌ردوو چاوت ده‌رده‌هێنم غهدرله خه‌لك بكه‌ی خۆ پێشمه‌رگایه‌تیت بۆ ئه‌وه نه‌كرد ببی به كه‌ڵه‌گا ؛ برۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی داگیرت كردوه بیده‌وه ساحێبی .
خۆزگه وه‌ك من مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌تان ده‌بینی چۆن له ترسا ده‌له‌رزی ؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ كرا به په‌له گوتی به‌سه‌رچاو جه‌نابی مام جلا ل تۆ چی بفه‌رمووی بێ كه‌م و زیاد ئه‌وه ده‌كه‌م .
ئێستاش به‌شێك له‌م مه‌كته‌بی سیاسیانه له غیابی مام جلال بوون به جاشی ئه‌م و ئه‌و له پێناوی پاره‌و زه‌وی و ده‌سه‌لات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌برسا مردبن .
با باش بزانن ئه‌وه كادری خواره‌وه‌یان نیه یه‌كێتیه جوان و به‌هێزه‌كه‌یان ناشیرین و بێهێز كردوه به‌لكو ئه‌م مه‌كته‌بی سیاسیانه‌یه كه چاویان ته‌نها به‌ر پێی خۆیان ده‌بینێت ؛ له غیابی مام جه‌لال و حزوری ئه‌م مه‌كته‌بی سیاسیانه‌یه كه‌ركووك كراوه‌ته گالتجاری حزب حزبێنه و حیساب بۆ یه‌كێتی ناكرێت و بێ ئاماده بوونی یه‌كێتی یاسا تێده‌په‌رێنن و حكومه‌ت بێ یه‌كێتی ته‌شكیل ده‌كه‌ن ؛ ئه‌وه له غیابی مام جه‌لاله شاری سلێمانی كه‌وتۆته پاش پارێزگاكانی تری هه‌رێم و خه‌ریكه سیمای گوند وه‌رده‌گرێت و ده‌ڤه‌ری سه‌وز نشین بێ خزمه‌تگوزاریه
؛ گه‌ر مام جلال بمابا یه‌كێتی ئاوها پشتگوێ ده‌خرا ؟؟؟ هه‌رگیز نه‌خێر .
گه‌ر مام جلال بمابا ئێوه دهتانوێرا له باره‌گای بارزانی بكه‌ون و ماستاوی بۆ بكه‌ن ؟ گه‌ر مام جلال زندوو با ئێوه دهتانوێرا چال بۆ یه‌كێتی ههلكهنن ؟؟
ده‌ی ئیتر مام جلال مرد و ئاواتی ئێوه‌ش هاته دی .