زەینەبی کوردی خەم مەخۆ هەر شوێنی تۆ نەگۆڕاوە

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

عزیز موستەفا

من وەکو خۆم تەمەنام دەکرد زەینەب خان ناوێکی کوردی جا ناوێکی چیایەکی سەربەرزی کوردستان یان ناوی گوڵێکی جوانی سروشتی کوردستانی لێبایە. کەدیارە لەمەیاندا نەتەمەنای من نەحەزی ئەو ڕۆڵی نەبووە.
بەڵام لەدواجار هەموومان ڕۆڵەی ئەو گەلەین پەروەردەی بێشکەی ئەم کوردستانەین. بۆیە نابێت و هەق نیە ئێمە گیرۆدە و وابەستەو سەرسامی دیکۆڕات و ڕواڵەت و شێوە بین، دەبێ بۆ هەڵسەنگاندنی مرۆڤ کاروکردار و ناوەرۆک و دلسۆزی و پاکی و توانا میعیار و قیاس و پێوەر بێت.
دیارە ڕیزبەندیەکە یان ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە بۆ نمایشی جل و بەرگ و مۆدێل و باڵاپۆشی نەبووە بۆیە ئاساییە منداڵێکی هەژار بەجلی بۆیاغ چێتی دەرکەوێت تەعبیر لەچەوساوەی باب و دایکی بکات.
ڕێوڕەسمەکە لەسەر ئاستی نمرە و پلە زانستیەکەیە، بۆیە هەڵسوکەوتەکە تەواو لەگەڵ ناوەرۆک پێچەوانەیە.
بەڵام کۆمەڵگاکەمان نەزانانە یان زانایانە بەفیتی داگیرکەران دابەشبووە لەسەر بنەمای فیکری لاواز وبەرژەوەندی تەسک و جزئی کەجگە لەزیانی گەورە و دروستکردنی تەفرەقە و درزی کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی و مرۆڤایەتی شتێکی تری لێ سەوز نابێت ، وەبگرە لە ئامانجی گەورەو سەرەکی کە ڕزگاری گەل و وڵات دورمان دەخاتەوە لەتوانا و لێهاتوویی یەک بوون و یەک ڕیزیمان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە پیرۆزە کەم دەکاتەوەو پەکدەخات (کە خودا دەفەرموێ بۆ تێناکۆشن لەپێناو زوڵم لێکراوان) کە پێم وایە لەکورد مەزڵومتر نیە کە بەسێ چوار گەلی سەردەستە لە ئەنواعی پلانی ئیسلامی دەمامکراو عیلمانی تەرجەمە کراو بەبەرەڵایی و پاساوی دزی و گەندەڵی ڕێگانادەن ئەم گەلە ئاسودە بێت ئەم خاکە لەژێر دەستی ڕزگاری بێت.
بۆیە دەڵێم زەینەب خانی سەرکەوتوو لەم قۆناغەدا باڵاپۆشیت هاوشێوەی نمرەکانت و سەرکەوتنت پیرۆزبێت ، بەڵام بیرت نەچێت ڕۆڵەی سەرکەوتوو لەهەردوو دونیا دەبێت بەرامبەر گەل و ووڵات دایک و باوک بە ئەمەک بێت فیداکار بێت.
با ئەمەشیان ئەرکی تۆ بێت جوانی و باڵاپۆشی نیقاب تەرجەمەکەی ڕاست کەیتەوە بۆ خزمەتی گەل و ووڵاتت دایبڕێژیەوە. جوانی و شیرینی بۆ بگێڕیتەوە لەخەوشی هێمای داگیرکاری و چەوساندنەوەو بەکۆیلەکردنی ژن و بەرگی سەبا و جارییە و مافی زەوتکراو پاکی کەیتەوە مشتوماڵی کەیتەوە.
خوشکی ئازیزم خەمی بۆ مەخۆ خەمی ترمان زۆر زۆرە هەزاران نمرەی بەرزتر لەهی ئێوە بەخەڵکی نا شایستە پڕدەکرێنەوە دەیانشارنەوە بۆ دڵنەوایی تۆ ئەم پلە بەرزانەت بیردەهێنمەوە.
* پلەی شەهیدان بە پلە و پۆستی بکوژانیان (مامە ڕیشە بە تحسین)
* ئەنفالکراو بە ئەنفالچی
* شەهادەی شۆڕشگێڕی بە ڕێکەوتنی ژێربەژێری ووڵات فرۆشی
* پاکی و دڵسۆزی بە دزی و گزی
* کرێکاری ماند و جوتیاری لادێ لەخزمەتی شۆڕش بە سەرمایەداری سەردەم
* دۆست بە دوژمن
* ڕیزی پێشەوەی یادەکان لەجیاتی دایک و خێزانی شەهید بە سفور ئەڤینەکان و ئاسۆکان
* سرودی ئەی ڕەقیب بە ماڕشی دوژمنان و هونەری بێگانە
* ئاڵای کوردستان بەجل و بەرگ و هێمای دوژمنان
* خەباتی پێشمەرگە بە داعش و بازرگانی بە حشد و پلانەکانی
* گەریلا و شەرڤان بە جەندرمە و دەعوەتی یاپراغی کوردی
* سلێمانی معینی بە قاسم سلێمانی و ڕژێمی ئاخوندی
بەناچاری کەلە ڕابردوو عیبرەت وەرناگرین دەبێت بڵێین کورد دەمێکە وتویەتی گا دەیکا و کەر دەیخوات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.