تورکیا نایەوێت نێچیرڤان بارزانی دۆسیەی نەوت ڕادەستی مەسرور بارزانی بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ستاندەر

تورکیا نایەوێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دۆسیەی نەوت ڕادەستی سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بکات،هەرچەندە پارتی دیموکراتی بەشێوەیەکی فەرمی مانەوەی ئاشتی هەورامی لە کابینەی نوێ ڕانەگەیاندووە بەڵام زانیاریە نا فەرمیەکان باس لە مانەوەی ئاشتی هەورامی دەکەن لە پۆستی وەزیری وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بەهۆی فشاری بەردەوامی تورکیا لەسەر پارتی دیموکرات و سەرۆکی ئەو حزبە مەسعود بارزانی بۆ مانەوەی ئەو وەزیرە،ئەمە لە کاتێکدایە مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراوی پارتی بۆ سەرۆکی حکومەتی بەهۆی نزیکی ئەو وەزیرانەی ئێستای کابینەی هەشتەم لە نێچیرڤان بارزانی داوای گۆرینی سەرجەم وەزیرەکانی پارتی لە مەسعود بارانی باوکی کردبوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەنجومەنی وەزیران و دەسیەی نەوت هەبێت بەڵام بەهۆی ئەو فشارانەی دەوڵەتی تورکیا زەحمەتە ئەو داوایەی مەسرور بارزانی  جێبەجێبکرێت،هەر بەپیی زانیارییەکانیش ئەو فشارانەی تورکیا پەیوەندی بە ڕیککەوتنی پەنجا ساڵەی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێم هەیە ،کە لە هەرێمی کوردستان جگە لە نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی کەس ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە نازانێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.