بە ڤیدیۆ : سوپای تورکیا بە ئاشکرا لە شارێکی هەرێمی کوردستان گوزەر دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ڤیدیۆی تێپەڕبوونی کاروانی بەشێک لە سەربازانی دەوڵەتی تورکیایان بڵاو کردەوە لە کە بە شاری دهۆک تێپەڕدەبن و ناشزانرێت بەرەو کوێ دەڕۆن.

هەروەها لە ڤیدیۆکەدا هۆتێلێکی بەناوبانگی دهۆک کە ناوی هۆتێل “ڕیکسۆس”ە دەردەکەوێت کە ئەمەش بەڵگەی تەواوە کە سوپای داگیرکەر بە دهۆکدا گوزەری کردووە.

ئەم هەوڵەی سوپای تورکیا بەپێی هەموو بنەما نێودەوڵەتییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە داگیرکاری سەربازی دادەنرێت.

ئەمەش لە کاتێدایە کە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم هاوشان لەگەڵ سوپای تورکیا شەڕی پەکەکە دەکەن و حکموەتی هەرێم و عیراق هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.