ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەبارەی نەوتەوە ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 180 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی عێراق ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی  نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەبارەی نەوتەوە ئاشكرادەكات،هەیبەت حەلبووسی ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و چاوی كەوت بەمحەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ، لەو دانیشتنەدا من ئامادە بووم ، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك دۆسییەوە كرا ، ئەوەی تێبینیمان كرد ئەوە بوو، كە سەرۆكی هەرێم زۆر جددی بوو لە چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا،ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ووتیشی،رێكەوتن كرا بەوەی لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێكبهێنرێت و سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە ، تێیدا سەرجەم بابەتەكان بخرێنە سەر میزی گفتوگۆ و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە ، لەبەر ئەوەی مانەوەی ڕەوشەكە بەو جۆرە نەلەبەرەژەوەندی هەرێمی كوردستانە نە لەبەرژەوەندی حكومەتی ناوەندیشە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.