ستاندەر
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ڤیدیۆی تێپەڕبوونی کاروانی بەشێک لە سەربازانی دەوڵەتی تورکیایان بڵاو کردەوە لە کە بە شاری دهۆک تێپەڕدەبن و ناشزانرێت بەرەو کوێ دەڕۆن.
هەروەها لە ڤیدیۆکەدا هۆتێلێکی بەناوبانگی دهۆک کە ناوی هۆتێل “ڕیکسۆس”ە دەردەکەوێت کە ئەمەش بەڵگەی تەواوە کە سوپای داگیرکەر بە دهۆکدا گوزەری کردووە.
ئەم هەوڵەی سوپای تورکیا بەپێی هەموو بنەما نێودەوڵەتییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە داگیرکاری سەربازی دادەنرێت.
ئەمەش لە کاتێدایە کە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم هاوشان لەگەڵ سوپای تورکیا شەڕی پەکەکە دەکەن و حکموەتی هەرێم و عیراق هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق.