بریارێکی گرنگی عادل عەبدولمەهدی لەبارەی حەشدی شەعبی ئاشکرادەبێت و کاریگەری لەسەر کوردستانیش دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە رێگای فەرمانێکی نوێوە ناوی سەرجەم یەکەکانی حەشدی شەعبی هەلوەشاندەوە کە بەناوی کەس و سەرکردەکانەوە ناونراون و بریاریداوە بەگوێرەی یاسای حەشدی شەعبی سەرجەمیان ببرێنە ژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو یەکانی حەشدی شەعبی بونەتە حیزب پێویستە چەکەکانیان دابنێن و وەک حیزبی سیاسی کاربکەن و تەنها بایی ئەوەی پارێزگاری لە بارەگاکانیان چەکداریان هەبێت.

ئەو بریارەی عادل عەبدولمەهدی بەهەنگاوێکی گرنگ دەزانرێت لە رێکخستنەوەی هێزی چەکدار و داواکاری کۆمەڵگەی نێودەولەتیە، جێی باسە لە هەرێمی کوردستان تاکو ئێسا حیزبەکان و سەرکردەکان یەکەی سەربازی تایبەت بەخۆیان هەیە لەکاتێک بەگوێرەی یاسای کاری حیزبەکان ئەوە نا قانونییە، بونی چەک لە دەست حیزب لە کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر دیمەنی پێشمەرگەش کردووە و وای کردووە کۆمەڵگەی نێودەولەتی داوای رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بکات، ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بە چڕی کار لەسەر ئەوە دەکەن لە کوردستانیش حیزب پێشمەرگەی نەمێنێت، ئەوەی روون نیە ئەوە تا چەند کابینەی نوێ سەرکەوتوو دەبێت لەوەی خواستی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەی نێودەولەتیش بەدیبهێنی لە پرسی هەلوەشاندنەوەی هێزی چەکداری حیزبی، بەتایبەت ئەو بریارەی بەغدا کە باس لە نەهێشتنی چەک بەدەستی حیزب دەکات کوردسانیش دەگرێتەوە.

دەقی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بخوێنەوە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.